مەسرور بارزانی و سوودانی کۆبوونەوەیان لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئێران هەڵوەشاندەوە

17-01-2024
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
بەگوێرەی زانیارییەکانی رووداو، ئەمڕۆ لە شاری داڤۆسی سویسرا، هەریەک لە محەممەد شیاع سوودانی و مەسرور بارزانی کۆبوونەوەی چاوەڕوانکراویان لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئێران هەڵوەشاندەوە.
 
هەڵوەشاندنەوەی کۆبوونەوەکان لە بەرامبەر هێرشەکانی شەوی دووشەممەی ئەم هەفتەیەی سەر هەولێرە لەلایەن سوپای پاسدارانی ئێرانەوە.
 
ئەوە لەکاتێکدایە، وەزارەتی دەرەوەی عێراق ئەمڕۆ چوارشەممە لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە، "رۆژی سێشەممە 16-01-2024 سکاڵامان پێشکێش بە ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی و نەتەوەیەکگرتووەکان کرد، ئەوەش بەهۆی هێرشی مووشەکی ئێران بۆ سەر شاری هەولێر کە بەهۆیەوە خەڵکی سڤیلی بێتاوان بوونە قوربانی و برینداربوون و زیانیش بە موڵک و ماڵی گشتی و تایبەت کەوت".  
 
رۆژی سێشەممە 16-01-2024 خالید یەعقوبی، راوێژکاری ئەمنیی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند، "بۆردوومانکردنی هەولێر لەلایەن ئێرانەوە بە تووندی رەتدەکەینەوە. ئەم هێرشە پێشێلکارییە بۆسەر سەروەریی عێراق و پێشێلکاریی بنەماکانی دراوسێیەتیی باشیشە".
 
بەگوێرەی ئەو راوێژکارەی سوودانی، ئەو هێرشە مووشەکییە دەبێتە هۆی گۆڕانی سرووشتی پەیوەندییەکانی نێوان بەغدا و تاران لە زۆر بواردا.
 
کاژێر 23:30ی رۆژی دووشەممە 15-01-2024 سوپای پاسداران بە چەندین مووشەکی بالیستی هێرشی کردە سەر شاری هەولێر و لە ئەنجامدا 4 کەس گیانیان لەدەستدا و 16 کەسی دیکەش بریندار بوون.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بۆکان جاف، دامەزرێنەری کۆمەڵەی گووگڵ کراودسۆرس لە عێراق

دامەزرێنەری گووگڵ کراودسۆرس: نووسین بە فۆنتی کۆن زیانێکی گەورە بە پاشەڕۆژی زمانی کوردی دەگەیێنێت

لەکاتێکدا جیهان یادی رۆژی جیهانیی زمانی دایک دەکاتەوە، پسپۆڕانی تەکنەلۆژیا هۆشداری دەدەن لەوەی پاراستنی زمان تەنیا لە رێگەی ئاخاوتنەوە نییە، بەڵکو دەبێت زمانەکە لە جیهانی دیجیتاڵی و ژیریی دەستکرددا جێگیر بکرێت. بۆکان جاف، دامەزرێنەری کۆمەڵەی گووگڵ کراودسۆرس لە عێراق، لە کاتی بەشداریی لە بەرنامەی (رۆژی هیوا جەمال)، بە تۆڕی میدیایی رووداوی رایگەیاند، "پاشەڕۆژی زمانی کوردی بەندە بە بوونی داتای پێویست لەسەر ئینتەرنێت."