ژینگەی هەولێر: ئەم ساڵ 15 خاوەن موەلیدە دراونەتە دادگە

17-03-2025
سۆلین حەمەدەمین
سۆلین حەمەدەمین
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

بەڕێوەبەری فەرمانگەی ژینگەی هەولێر دەڵێت، به‌هۆی پیسكردنی ژینگه‌ی هه‌ولێر چوار خاوەن موەلیدەی دیکە دراونەتە‌ دادگا.
 
رۆژی دووشەممە، 17ـی ئاداری 2025، دڵشاد هیرانی، بەڕێوەبەری فەرمانگەی ژینگەی هەولێر بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، ئەو موەلیدانە لەلایەن لیژنەکانمان ئاگادارکرانەوە 10 بۆ 15 رۆژ مۆڵەتیان پێدرا، دواتر پابەند نەبوون و بە پێبژاردن سزادران و ماوەی مانگێک مۆڵەتیان هەبوو تاوەکو بڕی پێبژاردنەکە بدەن، بەڵام نەیاندا و درانە دادگە.
 
لەبارەی بڕی پێبژاردنەکە دڵشاد هیرانی گوتی: "لە 500 هەزارەوە دەستپێدەکات تاوەکو دوو ملیۆن."
 
بە گوتەی بەڕێوەبەری فەرمانگەی ژینگەی هەولێر، لەسەرەتای ئەم ساڵەوە خاوەنەکانی 15 موەلیدە لە هەولێر، کە موەلیدەکانی دووكەڵی زۆر و دەنگی بەرزیان هەبووە و ببوونە هۆی هەراسانکردنی هاووڵاتیان، دراونەتە دادگە.
 
بەڕێوەبەری فەرمانگەی ژینگەی هەولێر لەبارەی پاڵاوگەکانەوە دەڵێت، ژمارەی پاڵاوگە داخراوەکان لە پارەوە تاوەکو ئێستا گەیشتووەتە 59 پاڵاوگە.
 
12-01-2025 کۆبوونەوەیەک لە هەولێر بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بەڕێوەچوو.
 
لە کۆبوونەوەکەدا چوار بڕیار بۆ پاککردنەوەی هەوای شارەکان دران کە ئەمانەن:
 
یەکەم: هەر پاڵاوگەیەک یان هەر کارگەیەک کە لە دەرەوەی مەرج و رێنماییەکان کاربکات و ببێتە هۆی پیسبوونی ژینگە، رێکاری یاسایی بەرامبەر دەگیرێتەبەر.
 
دووەم: رێگە لە هەر پاڵاوگەیەک یان هەر کەس و لایەنێک دەگیرێت کە سووتەمەنی پیسی ئوتومبێل بەرهەم دێنێت یان بە قاچاخ دەیهێنێت و زیانی تەندروستی هەیە؛ هەروەها دەبێ سنوورێک بۆ سووتانی گازی هاوەڵ لە کێڵگە نەوتییەکان دابنرێت.
 
سێیەم: دەبێت خاوەنی موەلیدەکانی کارەبا، پابەندی رێنماییەکانی حکومەت بن و فلتەریان بۆ دەنگ و پیسی هەبێت و هەر کەسێک سەرپێچی بکات، رێکاری یاسایی بەرامبەر دەگیرێتەبەر.
 
چوارەم: رێگری لە بەکارهێنانی ئاوی پیس و ئاوەڕۆکان بکرێت کە بۆ ئاودانی سەوزە و ئاودێریی بەکاردەهێنرێت.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 کۆبوونەوەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی لەگەڵ جۆشوا هاریس، هەڵسووڕێنەری باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق

نێچیرڤان بارزانی و بەرپرسێکی ئەمریکی: بەرژەوەندیی هاوبەش بەیەکەوەمان دەبەستێتەوە

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ هەڵسووڕێنەری باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق کۆبووەوە و جەختیان لە برەودان بە پەیوەندییەکان کردەوە. هەردوولا هاوڕابوون "بەرژەوەندی و بەهای هاوبەش" ئەمریکا لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان دەبەستێتەوە.