ئەو ژنەی لە زاخۆ 'خوێنی هەڵە'ـی پێدرا گیانی لەدەستدا

17-05-2025
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
شیلان و هاوژینەکەی.
شیلان و هاوژینەکەی.
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

شیلان ئیسماعیل، ئەو ژنەی لە زاخۆ بەهۆی پێدانی "خوێنی هەڵە" بێهۆش بوو، گیانی لەدەستدا. 
 
شیلان ئیسماعیل تەمەنی 38 ساڵ و دایکی شەش منداڵ بوو، رۆژی 01-05-2025  بەمەبەستی لەدایکبوونی حەوتەمین منداڵی، رەوانەی نەخۆشخانەی ژنان و منداڵانی زاخۆ کرا. کەسوکارەکەی ئەو کاتە لە بەرنامەی بەرپرسیاری تۆڕی میدیایی رووداو گوتیان، بەهۆی پێدانی "خوێنی هەڵە"وە بێهۆش بوو.
 
ئەمڕۆ شەممە، 17-05-2025، دوای 17 رۆژ بێهۆش بوون، شیلان کۆچی دوایی کرد.
 
لە زانستی پزیشکیدا، وەرگرتنی خوێنی نەگونجاو دەبێتە هۆی تێکشکانی خڕۆکە سوورەکانی خوێن، بە رێژەی جیاواز کاریگەریی لەسەر گورچیلەکان و گوشاری خوێن دروست دەکات. تاوەکو دەگاتە حاڵەتی سەرئێشە، بێهێزی و بێهۆشی."
 
بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی زاخۆ دوای رووداوەکە رایگەیاند، لیژنەیەک بۆ بەدواداچوونی ئەو کەیسە پێکهێندراوە، کە لە 5 پزیشک پێکدێت. هەموو ئەو کارمەندانەی شەوی یەکی ئایار لە ئەرکدا بوون، لەژێر لێکۆڵینەوەدان؛ لایەنی کەمتەرخەم سزا دەدرێت.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بۆکان جاف، دامەزرێنەری کۆمەڵەی گووگڵ کراودسۆرس لە عێراق

دامەزرێنەری گووگڵ کراودسۆرس: نووسین بە فۆنتی کۆن زیانێکی گەورە بە پاشەڕۆژی زمانی کوردی دەگەیێنێت

لەکاتێکدا جیهان یادی رۆژی جیهانیی زمانی دایک دەکاتەوە، پسپۆڕانی تەکنەلۆژیا هۆشداری دەدەن لەوەی پاراستنی زمان تەنیا لە رێگەی ئاخاوتنەوە نییە، بەڵکو دەبێت زمانەکە لە جیهانی دیجیتاڵی و ژیریی دەستکرددا جێگیر بکرێت. بۆکان جاف، دامەزرێنەری کۆمەڵەی گووگڵ کراودسۆرس لە عێراق، لە کاتی بەشداریی لە بەرنامەی (رۆژی هیوا جەمال)، بە تۆڕی میدیایی رووداوی رایگەیاند، "پاشەڕۆژی زمانی کوردی بەندە بە بوونی داتای پێویست لەسەر ئینتەرنێت."