کوردانی ئێزدی جەژنی قوربانیان پیرۆز کرد

17-06-2024
عەدلە بەکر
جەژنی قوربانی ئێزدییان
جەژنی قوربانی ئێزدییان
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

ئەمڕۆ ئیزدییەکان جەژنی قوربانیان پیرۆز کرد. بەیانی زوو چونە سەر گۆڕی ئازیزانیان، دواتر شیرینیان بەخشیەوە، لە ماڵیش مەڕ و ئاژەڵیان سەربڕی و کردیانە قوربانی.
 
جەژنی قوربان یان حاجیانی ئێزدی، ئەمساڵ هاوکاتە لەگەڵ جەژنی قوربانی موسڵمانان. ئێزدییەکان گۆشتی قوربانی نابەخشنەوە، بەڵکو دەیکەنە خوانێکی خۆش بە برنج و ساوەرەوە لێیدەنێن، پاشان خواردنەکە دەبەخشنەوە.
 
باسیمە بەرکات کابانی ماڵە و دەڵێ "بەیانیی جەژنی حاجیان، ئێمە هەڵدەستین و قوربانی دەکەین، خۆراک ئامادە دەکەین و دەچین جەژنانە لە یەکدی دەکەین، ئەمە جەژنێکی پیرۆزە و جەژنی قوربانە."
 
لە شنگال، بەمەبەستی پیرۆزکردنی جەژن، ماڵباتەکان سەردانی یەکدی دەکەن. جەژنی حاجییان یان جەژنی قوربان، یەکێک لە گەورەترین جەژنەکانی کوردانی ئێزدییە.
 
هاونیشتمانیێکی کوردی ئێزدی بەناوی خدر جردۆ دەڵێ "من، ئەم جەژنە لە تەواوی ئێزدییان و خەڵکانی جیهان پیرۆز دەکەم، لەبەرئەوەی ئەو جەژنە بۆ موسڵمان و ئێزدی گرنگە و ئێمە پێی دەڵێین جەژنی مەزن." 
  
ساڵانە لەنێو ئێزدیاندا لە سەرانسەری جیهان بۆ ماوەی یەک رۆژ ئەو جەژنە پیرۆز دەکرێت، وەکو نەریتی باب و باپیرانیشیان کوردانی ئێزدی بەمەبەستی نزاکردن دەچنە مەزارگە ئایینییەکانیان.
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

قوتابخانەیەکی چەمچەماڵ بەهۆی لافاوەکەوە زیانی بەرکەوتبوو. وێنە: رووداو

عەتا محەممەد: دوای قەرەبووی زیانلێکەوتووانی چەمچەماڵ زیاتر لە 8.7 ملیار دینار ماوەتەوە

سەرۆکی کۆمیسیۆنی فریاگوزاری و بووژانەوەی چەمچەماڵ رایگەیاند، دوای خەرجکردنی سێ هەزار و 257 چەک بۆ زیانلێکەوتووانی لافاوەکە، زیاتر لە 8.7 ملیار دینار لە هاوکارییەکان ماوەتەوە کە بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەی پێویست لە سنوورەکە خەرج دەکرێ.