پارێزگاری هەولێر: ئەمڕۆ 14 هەزار پارچە زەوی دیکە بەسەر فەرمانبەراندا دابەشدەکرێت

17-07-2025
سۆلین حەمەدەمین
سۆلین حەمەدەمین
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

پارێزگاری هەولێر رایگەیاند، ئەمڕۆ وەکو قۆناخی دووەم 14 هەزار پارچە زەوی دیکە بەسەر فەرمانبەر دابەشدەکرێت. بەڕێوەبەری هۆبەی یاسایی لە وەزارەتی شارەوانیش دەڵێت: "نزیکەی 60 هەزار پارچە زەوی دەکەونە سەنتەری شاری هەولێر" .
 
رۆژی پێنجشەممە، 17ـی تەممووزی 2025، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە درێژەی پرۆسەی دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا، لە قۆناخی دووەمی دابەشکردنی زەوی لە سنووری سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر، تیروپشک بۆ ناوی نزیکەی 14 هەزار فەرمانبەر دەکرێت و سوومەند دەبن لە وەرگرتنی زەوی.
 
هاوکات، سەربەست مەولوود، بەڕێوەبەری هۆبەی یاسایی لە وەزارەتی شارەوانی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "لە پارێزگای هەولێر نزیکەی 130 هەزار پارچە زەوی ئامادەکراون، کە نزیکەی 60 هەزاریان دەکەونە سەنتەری شاری هەولێر" .
 
بەڕێوەبەری هۆبەی یاسایی لە وەزارەتی شارەوانی دەڵێت: "لە کۆی ئەو 60 هەزارەی سەنتەری هەولێر، ئەمڕۆ وەک قۆناخی دووەم نزیکەی 14 هەزاریان بەسەر فەرمانبەران دابەشدەکرێت" .
 
9ـی شوباتی 2025، حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، گەڕی دووەمی پێدانی زەوی بە فەرمانبەران دەستپێدەکات و ئەم جارە زیاتر لە 240 هەزار فەرمانبەر لێی سوودمەند دەبن.
 
ئەمە لە کاتێکدایە، قۆناخی یەکەمی تیروپشک و دابەشکردنی زەوی لە 17ـی تشرینی دووەمی پار دەستیپێکرد.
 
لە هەولێر 5 هەزار، لە سلێمانی 6 هەزار و 577، لە گەرمیان دوو هەزار و 474، لە دهۆک هەزار و لە زاخۆش هەزار و 241 پارچەزەوی دابەش کران.
 
ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان 27ـی ئاداری 2024، بڕیاری دابەشکردنی زەوی بۆ ئەو فەرمانبەر و خانەنشینانە دا کە سوودمەند نەبوون.
 
بڕیارەکە لە 28ـی ئایاری 2024 لە ژمارە 219ـی رۆژنامەی وەقائیعی کوردستان بڵاوکرایەوە.
 
رووبەری ئەو زەوییەی بۆ هەر فەرمانبەرێک تەرخان دەکرێت 200 مەتر دووجا دەبێت؛ دابەشکردنی زەویش بەشێوەی تیروپشک و بەپێی سیستمی خاڵبەندی دەبێت.
 
سێ مەرج دیاریکراون کە ئەمانەن;
 
- ساڵانی خزمەت
 
- ژمارەی ئەندامانی خێزان
 
- شوێنی نیشتەجێبوون

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بۆکان جاف، دامەزرێنەری کۆمەڵەی گووگڵ کراودسۆرس لە عێراق

دامەزرێنەری گووگڵ کراودسۆرس: نووسین بە فۆنتی کۆن زیانێکی گەورە بە پاشەڕۆژی زمانی کوردی دەگەیێنێت

لەکاتێکدا جیهان یادی رۆژی جیهانیی زمانی دایک دەکاتەوە، پسپۆڕانی تەکنەلۆژیا هۆشداری دەدەن لەوەی پاراستنی زمان تەنیا لە رێگەی ئاخاوتنەوە نییە، بەڵکو دەبێت زمانەکە لە جیهانی دیجیتاڵی و ژیریی دەستکرددا جێگیر بکرێت. بۆکان جاف، دامەزرێنەری کۆمەڵەی گووگڵ کراودسۆرس لە عێراق، لە کاتی بەشداریی لە بەرنامەی (رۆژی هیوا جەمال)، بە تۆڕی میدیایی رووداوی رایگەیاند، "پاشەڕۆژی زمانی کوردی بەندە بە بوونی داتای پێویست لەسەر ئینتەرنێت."