ژنێک لە کفری "لە لایەن خزمەکانییەوە کوژرا"

17-07-2025
مالیک محەممەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

ژنێک لە گوندێکی سەر بە ناحیەی سەرقەڵای سنووری قەزای کفری لە ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان کوژرا. بە گوتەی قایمقامی کفری، کلێنسفرۆش بووە.
 
عەقید جەمال قدووری، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی گەرمیان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "نیوەڕۆی ئەمڕۆ ئاگادارکراینەوە کە تەرمێک لە نزیک گوندی سەیدەی سەر بە ناحیەی سەرقەڵا دۆزراوەتەوە."
 
عەقید جەمال قدووری گوتی: "هێزەکانی پۆلیس گەیشتنە شوێنی رووداوەکە و دەرکەوت تەرمی ژنێکە بەناوی هـ. ح. ب.، لەدایکبووی 1996 و دانیشتووی ناحیەی رزگاری، کە شوێنەواری گوللە بەجەستەیەوە بوو."
 
هاوکات ساهیر عەلی، قایمقامی قەزای کفری بە رووداوی گوت: "بکوژەکان چوار کەس بوون و سەرجەمیان خزمی نزیکی کوژراوەکە بوون و لەلایەن هێزەکانی ئاسایشی گەرمیانەوە دەستگیرکراون."
 
بە گوتەی ساهیر عەلی، "ژنەکە لە شەقامەکان خەریکی کۆکردنەوەی هاوکاری و کلێنسفرۆشتن بووە."
 
تەرمی کوژراوەکە رەوانەی دادپزیشکی قەزای کەلار کراوە. گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان گوتی:"پۆلیسی لێکۆڵینەوە لەسەر چۆنییەتی و هۆکاری رووداوەکە دەستی بە لێکۆڵینەوە کردووە."

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر

فڕۆکەخانەی هەولێر: شەوی رابردوو 38 گەشت دواخران

بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر دەڵێت، شەوی رابردوو بەهۆی تەمەوە 38 گەشت بۆ ئەمڕۆ دواخران. کەشناسێکیش بە رووداوی گوت، "پێشبینی دەکرێ ئەمشەو تەنیا لە دەشتی هەولێر تەم هەبێت."