وەزارەتی دارایی: پارەکە بنێردرێت لیستی مووچە رادەگەیێنین

17-07-2025
سۆلین حەمەدەمین
سۆلین حەمەدەمین
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لیستی مووچە ئامادەیە و پارەکە بنێردرێت رادەگەیێنین.
 
رۆژی پێنجشەممە، 17ـی تەممووزی 2025، سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "لیستی مووچە ئامادەیە، دوای ناردنی پارەکە بۆ سەر هەژماری بانکی ناوەندی لە هەرێمی کوردستان، لیستی مووچە رادەگەیێندرێت."
 
بە گوتەی ئەو سەرچاوەیە، تاوەکو ئێستا هیچیان پێنەگەیشتووە، دوای ئاگادارکردنەوەیان و ناردنی پارەکە دەست بە رێکارەکان دەکرێت.
 
هاوکات سەرچاوەیەکی باڵا لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بە رووداوی گوت: "لە رۆژی یەکشەممەوە پارەکە دێت" .
 
هەر لەوبارەوە، هەڵکەوت عەزیز لە زاری سەرچاوەیەکی نێو ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقەوە رایگەیاند: "ئەمڕۆ ئەستەمە پارەکە بگاتە هەرێمی کوردستان، ناردنی پارەکە رەنگە بکەوێتە هەفتەی داهاتوو" .
 
خالید شوانی، وەزیری دادی عێراق رۆژی پێنجشەممە، 17ـی تەممووز لە کۆبوونەوەکەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بەشدار بوو؛ بە هەڵکەوت عەزیز، بەرپرسی نووسینگەی رووداوی لە بەغدا گوت: "رێککەوتنی هەولێر و بەغدا ماوە درێژە و بەردەوام دەبێت، بەگوێرەی ئەو رێککەوتنە، هەرێمی کوردستان 120 ملیار دیناری مانگانە لە داهاتی نانەوتی بداتە فیدراڵ لەگەڵ 230 بەرمیل نەوتی رۆژانە" .
 
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی رووداو لە سەرچاوەکانی حکومەتی عێراق وەریگرتووە، رەشنووسەکە لەلایەن سەرکردەکانی بەغدا و هەولێر رەزامەندی لەسەر دراوە. "کێشەی لە بەردەم دروست نابێت".
 
رۆژی 28ـی ئایاری 2025 تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق نووسراوێکی ئاراستەی حکومەتی ھەرێمی کوردستان کرد و تێیدا ھاتبوو، "وەزارەت ناتوانێت لە ناردنی پارە بۆ ھەرێمی کوردستان بەردەوام بێت، بەھۆی تێپەڕاندنی پشکەکەی (12.67%) کە لە یاسای بودجەی فیدراڵیدا دیاریکراوە" .
 
دوایین جار، 13ـی ئایاری 2025، مووچەخۆرانی ھەرێمی کوردستان مووچەی مانگی نیسانیان وەرگرت، نزیکەی 80 رۆژە شایستە داراییەکانی مووچەخۆرانی ھەرێمی کوردستان دابەشنەکراوە.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کۆمپانیای نەوتی باکوور

بەڕێوەبەری کۆمپانیای نەوتی باکوور: زیانە مادییەکانی ئاگرکەوتنەوەکەی ئەمڕۆ زۆر کەم بوون

دوای ئەوەی ئەمڕۆ ئاگرێکی گەورە لە وێستگەیەکی گازی کەرکووک کەوتەوە. بەڕێوەبەری کۆمپانیای نەوتی باکوور کە وێستگەکە لە سنووری سەرپەرشتیی کۆمپانیاکەیدایە، لەبارەی رووداوەکەوە دەڵێت، هەموو شتێک ئاسایی بووەتەوە و ئاگرکەوتنەوەکە لە بۆرییەکی بچووکی وێستگەکە بووە.