رووداو دیجیتاڵ
لە سنووری قەزای کۆیە ئۆتۆمبێلێک بە درۆن کرایە ئامانج. بەڕێوەبەری تەندروستیی کۆیە دەڵێت، "دوو بریندار براونەتە نەخۆشخانەی کۆیە و یەکێکیان گیانی لەدەستداوە."
رۆژی سێشەممە 17ی ئۆکتۆبەری 2023 لە ناوچەی چنارۆکی سنووری قەزای کۆیە لەنزیک چیای هەیبەت سوڵتان، ئۆتۆمبێلێک بە درۆن کرایە ئامانج. دکتۆر کامەران عەباس، بەڕێوەبەری تەندروستیی کۆیە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "دوو برینداریان هێنایە نەخۆشخانەی کۆیە، یەکێکیان دوو پارچە بەر سنگی کەوتبوو و گیانی لەدەستدا؛ ئەوی دیکە پارچەیەکی بچووک بەر سەری کەوتووە و برینەکەی سووکە."
لەبارەی ناسنامەی قوربانییەکانەوە، دکتۆر کامەران گوتی، "تاوەکو ئێستا ناسنامەیان نازانین."

هەروەها دکتۆر شێروان جەلال، جێگری بەڕێوەبەری تەندروستیی کۆیە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، بۆردوومانەکە کاژێر 11:00ی پێش نیوەڕۆ لەنزیک گوندی کانی کەند لە ناوچەی چنارۆکی سنووری کۆیە بووە.
شێروان جەلال گوتیشی، "ئۆتۆمبێلەکە چوار کەسی تێدابووە، پیاوێک و سێ ئافرەت؛ پیاوەکە گیانی لەدەستداوە و سێ ئافرەتەکەش بە سووکی بریندار بوون."
جێگری بەڕێوەبەری تەندروستیی کۆیە دەڵێت، "ئافرەتەکان گوتوویانە، لە سنووری رانیە بووین و بەنیازبووین بگەڕێینەوە کەمپی مەخموور."

کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ