نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق داوا لە هاوینیشتمانیان دەکات بەشداری لە هەڵبژاردن بکەن

17-10-2024
بەشدار موزەفەر @bashdarmu
 محەممەد ئەلحەسەن، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق
محەممەد ئەلحەسەن، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق، لە گرتە ڤیدیۆیەکدا پەیامێکی لەبارەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بڵاوکردەوەو داوای لە هاونیشتمانیان کرد بەشداری دەنگدان بکەن. 
 
رۆژی پێنجشەممە، 17ـی تشرینی یەکەمی 2024، محەممەد ئەلحەسەن، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق، هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی بە "زۆر پێویست" ناوبرد.
 
محەممەد ئەلحەسەن گوتی: "هەڵبژاردن دیموکراسی بەهێز دەکاتەوە و بیرۆکەی نوێ دەخاتە ناو دامەزراوەکانی هەرێمی کوردستان بۆ وەڵامدانەوەی نیگەرانییەکانی خەڵک".
 
نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق، هەرێمی کوردستانی بە "جیاواز" بەراورد بە دەیەکانی رابردوو ناوبرد و گوتی، "زۆر سەرسامی ئەو پێشکەوتنانەم کە تاوەکو ئێستا بینیبێتم".
 
گوتیشی: "کوردستان لەسەر رێگەیەکی راستە بەرەو ئایندەیەکی باشتر و ئێستا دەرفەتێکە بۆ نیشاندانی ئەو رێگەیە".
 
محەممەد ئەلحەسەن باسی لە بانگەشەی هەڵبژاردنی لایەنەکان کرد و پێی وابوو، "هەڵمەتی بانگەشەی لایەنە سیاسییەکان و بەربژێرەکان بەگشتیی ئاشتیانە بوو".
 
هەروەها داوای لە هاونیشتمانیان کرد بەشداری دەنگدان بکەن و گوتی: "وابکەن کە دەنگتان ببیسترێت و بۆچوونەکانتان وەربگیرێت".
 
نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق، سوپاسی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراقی کرد بۆ ئامادەکارییەکان، بۆ ئەوەی "هەڵبژاردنێکی ئازاد، دادپەروەرانە و شەفاف" بەڕێوەبچێت، هەروەها پاڵپشتی نەتەوە یەکگرتووەکانی بۆ کۆمیسیۆن دووپاتکردەوە. 
 
سبەی هەینی، 18-10-2024 دەنگدانی تایبەت و رۆژی یەکشەممە، 20-10-2024، دەنگدانی گشتی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەدەچێت، لەماوەی 24 کاژێردا کۆمیسیۆن ئەنجامی بەرایی رادەگەیەنێت. لەم هەڵبژاردنەدا 1,650 چاودێری نێودەوڵەتی و 5,500 چاودێری نێوخۆییش بۆ چاودێریکردنی هەڵبژاردن تۆمارکراون.
 

 

 

 
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

قیرتاوکردنی شەقامێک لە هەولێر. وێنەکە بۆ روونکردنەوە دانراوە

شارەوانیی بنەسڵاوە: ئەم ساڵ بە تێچووی 8 ملیار دینار پڕۆژەی خزمەتگوزاریمان جێبەجێ کردووە

سەرۆکی شارەوانیی بنەسڵاوە دەڵێت، ئەم ساڵ 8 پڕۆژەی خزمەتگوزاری لە شارەکە جێبەجێ کراون کە تێچوویان بڕی 8 ملیار دینار بووە. دەشڵێت، بۆ ساڵی 2025 بە بەهای 9 ملیار دینار پڕۆژەیان پێشکێشکردووە و بەشێکیان رەزامەندییان لەسەر دراوە.