تەرمێک لە هۆتێلێکی زاخۆ دۆزرایەوە

17-11-2023
سۆران حوسێن
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
ئەمڕۆ تەرمی پیاوێک لە ژووری هۆتێلێکی زاخۆ دۆزرایەوە. پۆلیسی شارەکە دەڵێت، کەسەکە خەڵکی تورکیایە و تاوەکو ئێستا کەسوکاری نەهاتوون بۆ تەرمەکەی.
 
ئەمڕۆ هەینی 17-11-2023، رائید ئەحمەد رەمەزان، گوتەبێژی پۆلیسی زاخۆ بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "دوای ئاگادارکردنەوەمان لەلایەن کارگێڕیی هۆتێلێکەوە لەنێو شاری زاخۆ کە کەسێک لە ژوورەکەی نەهاتووەتە دەرەوە، تیمەکانی بەڵگە و تاوان چوونە شوێنی رووداوەکە و دەرکەوت کەسەکە لە ژوورەکەدا گیانی لەدەستداوە".
 
رائید ئەحمەد رەمەزان دەڵێت، کەسەکە خەڵکی تورکیایە و دوێنێ چووەتە هۆتێلەکە، دوای ئەوەی کە چووەتە ژوورەوە و نەهاتووەتە دەرەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ کاژێر 16:00 پۆلیس ئاگادارکراوەتەوە. گوتەبێژی پۆلیسی زاخۆ  گوتیشی، "هیچ شوێنەوارێکی برین و گولـلە لەسەر جەستەی کەسەکە نییە و گومانەکان هەموویان بەو ئاڕاستەیەن جەڵتە لێی دابێت، بەڵام بۆ دڵنیابوونەوە رەوانەی دادپزیشکی دهۆک کراوە".
 
گوتەبێژی پۆلیسی زاخۆ ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو کەسەی گیانی لەدەستداوە خەڵکی ئیستەنبووڵە و ناوی ئیبراهیم ئۆزتورکە و تەمەنی 54 ساڵە؛ تاوەکو تەرمەکەی رەوانەی دادپزیشکی کراوە هیچ کەسوکارێکی نەهاتوون بۆ وەرگرتنەوەی تەرمەکە.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 وێنەکە لە بەنامەکەوە وەرگیراوە

بەرپرسیاری رەمەزان؛ باوکی 3 منداڵ بە یەک قاچەوە قوتوو و کارتۆن کۆدەکاتەوە

خۆشناو عەبدولڕەزاق، گەنجێکی تەمەن 25 ساڵی کەمئەندامە لە هەولێر، کە بە یەک قاچەوە ناچارە کارتۆن و قوتووی بەتاڵ کۆبکاتەوە بۆ ئەوەی بژێوی ژیانی خێزانە پێنج کەسییەکەی دابین بکات. ئەو رۆژانە کەمتر لە 5 هەزار دیناری دەستدەکەوێت، لە کاتێکدا مانگانە 200 هەزار دینار کرێی خانووەکەی دەدات.