رووداو دیجیتاڵ
نێچيرڤان بارزانى، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و عوسمان بایدەمیر، سیاسەتڤانی کورد پرۆسەی ئاشتییان لە تورکیا تاوتوێ کرد.
ئەمڕۆ دووشەممە، نێچیرڤان بارزانی و عوسمان بایدەمیر کۆبوونەوە. بەگوێرەی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، هه‌ردوولا "هاوڕابوون له‌سه‌ر گرنگيى سه‌رخستنى پرۆسه‌ى ئاشتى" و جه‌ختيان كرده‌وه كه "ئاشتى له توركيا كاريگه‌ريى ئه‌رێنيى به‌سه‌ر ناوچه‌كه‌وه ده‌بێت."
بەگوێرەی راگەیێندراوەکە، نێچيرڤان بارزانى دووپاتى كرده‌وه كه "نابێت ده‌رفه‌تى ئاشتى له‌ده‌ست بدرێت و هه‌مووان ده‌بێت كار بۆ سه‌رخستنى بكه‌ن".
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، عوسمان بایدەمیر، "سوپاس و پێزانينى" بۆ رۆڵى نێچيرڤان بارزانى له "يارمه‌تيدان و كاركردنى له‌پێناو سه‌رخستنى پرۆسه‌كه‌دا دەربڕی و داواى كرد له‌سه‌ر هه‌وڵه‌كانى به‌رده‌وام بێت."
هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق و دۆخى سووريا، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه بوو.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ