زانیاریی رووداو: تەیف سامی گوتوویەتی، هەفتەی داهاتوو مووچەی هەرێمی کوردستان دەنێرن

17-11-2025
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 
 
تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق بە وەزیرێکی کوردی گوتووە، "هیچ کێشەیەک بۆ ناردنی مووچە نییە" و بڕیارە لەگەڵ مووچەی عێراق، مووچەی مانگی ئەیلوولی هەرێمی کوردستان بنێرێت.
 
بەگوێرەی ئەو وەزیرە کوردە بۆ رووداو، ئەم هەفتەیە مووچەی فەرمانبەرانی عێراق و هەفتەی داهاتووش مووچەی هەرێمی کوردستان دابەش دەکرێت.
 
رۆژی یەکشەممە، مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لەبارەی دواکەوتنی مووچە بە رەنجە جەمال، پەیامنێری رووداوی گوت، "هیچ بیانوویەک نییە بۆ دواخستنی مووچەی ئەم مانگە و مانگەکانی دیکە."
 
مەسرور بارزانی گوتیشی، بۆ ناردنی مووچە، هەرێمی کوردستان هەموو پابەندییەکانی جێبەجێکردووە. 
 
ئەمڕۆ دووشەممە، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق کۆبووەوە، بەڵام باسی مووچەی هەرێمی کوردستان نەکرا.
 
فەرمانبەرانی هەرێمی کورستان ئەم ساڵ تەنیا 8 مووچەیان وەرگرتووە. 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

شاهۆ عوسمان، جێگری پارێزگاری سلێمانی

جێگری پارێزگاری سلێمانی: هاوئاهەنگییەکەی تۆڕی میدیایی رووداو کارەکانی باشتر کرد

جێگری پارێزگاری سلێمانی ستایشی رۆڵی تۆڕی میدیایی رووداو دەکات لە بەهاناوەچوونی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی سنووری چەمچەماڵ و دەڵێ، ئەو هاوئاهەنگییەی رووداو دروستی کرد، کارەکانی گەورەتر و باشتر کرد؛ ئاماژە بەوەش دەکات، قەرەبووەکە ماڵ، کاسبکار، ئۆتۆمبێل و فەرمانگە حکومییەکانیش دەگرێتەوە.