رووداو دیجیتاڵ
هاتووچۆی کۆیە بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە رێگەی هەولێر - کۆیە و لە سێ رووداوی جیای هاتووچۆدا، نۆ کەس بریندار بوون.
بەگوێرەی راگەیێندراوی هاتووچۆی کۆیە، رووداوی یەکەم لەنێو بازگەی دێگەڵە بووە و ئۆتۆمبێلێک خۆی کێشاوە بە کارمەندێکی بازگەکەدا و برینداری کردووە.
رووداوی دووەم پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێلی جۆری نیسان سەنی و نیسان رۆگ بووە لە نزیک ناحیەی دێگەڵە و پێنج برینداری لێکەوتووەتەوە.
رووداوی سێیەم نیسان پاترۆڵێک کۆنترۆڵی لەدەستداوە بەهۆیەوە سێ کەس بریندار بوون.
بە گوێرەی ئاماری هاتووچۆی هەرێمی کوردستان، ساڵی 2022 لە هەرێمی کوردستان سێ هەزار و 706 رووداوی هاتووچۆ روویاندا و لە ئەنجامیاندا 445 کەس گیانیان لەدەستدا و 7 هەزار و 250 کەسیش بریندار بوون.


کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ