چیرۆکی دایە عائیشەی 117 ساڵان لە گەرمیان؛ بەتەنیا و لە خانووی کرێدا دەژی

19-01-2025
هونەر حەمید
دایە عائیشە لەنێو ماڵەکەی خۆی چیرۆکی ژیانی دەگێڕێتەوە
دایە عائیشە لەنێو ماڵەکەی خۆی چیرۆکی ژیانی دەگێڕێتەوە
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

عائیشە عەلی باوە، ژنێکی کوردی تەمەن 117 ساڵانە، ئەو شایەتحاڵێکی زیندووی سەردەمێکە کە چەندین رووداوی مێژوویی بینیوە. لە ژیانیدا دوو جار هاوسەرگیریی کردووە و خاوەنی 9 منداڵ بووە، بەڵام ئێستا تەنیا دووانیان لە ژیاندا ماون.
 
عائیشە لەگەڵ هاوژینەکەیدا بەشدارییان لە شۆڕشی ئەیلوولدا کردووە و بە شانازییەوە یادەوەرییەکانی ئەو سەردەمە دەگێڕێتەوە، لەوانە ئەو رۆژەی کە لەگەڵ مەلا مستەفا بارزانی لەسەر یەک سفرە نانیان خواردووە.
 
دایە عائیشە ئێستا لە خانوویەکی کرێدا لە کەلار ساڵەکانی سەروو 100 ساڵیی تەمەنی بەڕێدەکات. سەرباری تەمەنی زۆر، ئەو بە تەندروستییەکی باشەوە دەژی و دەتوانێت کارەکانی خۆی بەبێ یارمەتیی ئەوانی دیکە ئەنجام بدات. بیرەوەرییەکانی هێشتا زۆر روونن، ئەوەش وایکردووە کە بتوانێت بە وردی چیرۆکەکانی رابردووی خۆی بگێڕێتەوە.
 
ئەو دەڵێت، سەیری فیلم ناکات، کاتێکیش سەیری تەلەڤزیۆن دەکات، لەسەر رووداو لاینابات و چاوەڕوانی کاژێر 08:00 دەکات بۆ بووڵتەنی هەواڵەکانی شاهۆ ئەمین. 
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بۆکان جاف، دامەزرێنەری کۆمەڵەی گووگڵ کراودسۆرس لە عێراق

دامەزرێنەری گووگڵ کراودسۆرس: نووسین بە فۆنتی کۆن زیانێکی گەورە بە پاشەڕۆژی زمانی کوردی دەگەیێنێت

لەکاتێکدا جیهان یادی رۆژی جیهانیی زمانی دایک دەکاتەوە، پسپۆڕانی تەکنەلۆژیا هۆشداری دەدەن لەوەی پاراستنی زمان تەنیا لە رێگەی ئاخاوتنەوە نییە، بەڵکو دەبێت زمانەکە لە جیهانی دیجیتاڵی و ژیریی دەستکرددا جێگیر بکرێت. بۆکان جاف، دامەزرێنەری کۆمەڵەی گووگڵ کراودسۆرس لە عێراق، لە کاتی بەشداریی لە بەرنامەی (رۆژی هیوا جەمال)، بە تۆڕی میدیایی رووداوی رایگەیاند، "پاشەڕۆژی زمانی کوردی بەندە بە بوونی داتای پێویست لەسەر ئینتەرنێت."