پەروەردەی شنگال: زیاتر لە 700 قوتابی پۆلی 12 دەبێت بۆ تاقیکردنەوەکان بچنە دهۆک

18-04-2023
سۆران حوسێن
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

بەڕێوەبەری پەروەردەی شنگال کە سەر بە هەرێمی کوردستانە دەڵێت، بەهۆی دۆخی شنگالەوە وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان ناتوانێت پرسیاری تاقیکردنەوەکانی کۆتایی پۆلی 12 بنێرێتە شنگال و دەبێت قوتابییەکان بۆ تاقیکردنەوە بچنە دهۆک.
 
لە شنگال سێ پەروەردە هەن. یەکێکیان سەر بە حکومەتی هەرێمی کوردستانە و لە 52 قوتابخانەدا نزیکەی 12 هەزار قوتابی وانەی کوردی دەخوێنن؛ لەو ژمارەیە زیاتر لە 700 قوتابی پۆلی 12 هەن و تاقیکردنەوەکانی کۆتایی ساڵیان لەگەڵ تاقیکردنەوەکانی هەرێمی کوردستانە. بەڕێوەبەری پەرەوەردەی کوردی لە شنگال دەڵێت، بەهۆی دۆخی ناوچەکەیانەوە وەزارەتی پەرەوەدەی هەرێمی کوردستان ناتوانێت پرسیارەکانی کۆتایی ساڵ بگەیێنێتە شنگال.
 
رۆژی سێشەممە، 18ـی نیسانی 2023، مەیسەر حەجی، بەڕێوەبەری پەروەردەی شنگال- کوردی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "جگە لەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ناتوانێت پرسیاری تاقیکردنەوەکان وەکو ئەوەی دەیانەوێت بگەیێننە شنگال، لێرە سەرپەرشتیاری پەرەوەردەییش نین بۆ بەڕێوەچوونی تاقیکردنەوەکانی 12ـی بنەڕەتی".
 
مەیسەر حەجی ئاماژەی بەوەشکرد کە ئەوان ناچارن قوتابیانی پۆلی 12 بۆ تاقیکردنەوەکان بنێرنە دهۆک. گوتیشی: "ساڵانی پێشووش هەمان کێشەمان هەبووە. قوتابییەکان خۆیان دەچن؛ ساڵی رابردوو حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ هەر یەکەیان بڕێک پارەی تەرخانکرد و شوێنی مانەوەشی لە بەشەناوخۆییەکاندا بۆ دابینکرد تاوەکو کۆتایی تاقیکردنەوەکان".
 
بۆ خوێندن بە زمانی کوردی لە شنگال 330 مامۆستا و فەرمانبەر هەن کە دامەزراون، هەروەها 622 مامۆستای وانەبێژ وانە بە نزیکەی 12 هەزار قوتابیی کورد دەڵێنەوە و مووچەکانیان لە هەرێمی کوردستانەوە دابیندەکرێت.
 
لە شنگال قوتابییان بە سێ جۆر وانە دەخوێنن و پرۆسەی پەروەردە لەلایەن سێ لایەنەوە سەرپەرشتی دەکرێت؛ پەروەردەی شنگال - کوردی سەر بە پارێزگای دهۆکە لە هەرێمی کوردستان، پەروەردەی عەرەبیی شنگال هەیە و بە زمانی عەرەبی دەخوێنن و سەر بە حکومەتی عێراقە؛ هەروەها چەند قوتابخانەیەکی "کەم" لەلایەن خۆسەریی شنگالەوە سەرپەرشتی دەکرێن و بە کوردی بە پیتی لاتینی وانەکانیان دەخوێنن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

چەکدارێکی سووریا لە تانکەکەیەوە هاتووەتە دەرەوە.

بەریتانیا سزای بەسەر ژمارەیەک سەرکردە و گرووپی چەکداریی سووریا دا سەپاند

حکومەتی بەریتانیا سزای بەسەر 6 کەسایەتی و 3 گرووپی چەکداریی سووریادا سەپاند، لەنێویاندا ژمارەیەک لە گرووپە چەکدارەکانی ئۆپۆزیسیۆنی پێشوو و بازرگانانی نزیک لە حکومەتی بەشار ئەسەد، ئەمەش بەهۆی تێوەگلانیان لە "سەرکوتکردنی خەڵکی سڤیل و تووندوتیژیی تائیفی".