لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە رێگەی بەردەڕەش - کەڵەک سێ کەس برینداربوون

18-07-2023
سۆران حوسێن
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

رووداوێكی هاتووچۆ لە رێگەی سەرەکیی قەزای بەردەڕەش - ناحیەی کەڵەک لە پارێزگای دهۆک روویدا. گوتەبێژی هاتووچۆی دهۆک دەڵێت، لە رووداوەکەدا سێ کەس برینداربوون.
 
رۆژی سێشەممە، 18ـی تەممووزی 2023، ئازاد تەها، گوتەبێژی هاتووچۆی دهۆک بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، ئێوارەی ئەمڕۆ کاژێر 04:40 لە رێگەی سەرەکیی قەزای بەردەڕەش - ناحیەی کەڵەک، ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگری دوو تۆنی و ئۆتۆمبێلێکی تایبەت پێکیاندادا و لە ئەنجامدا سێ کەس برینداربوون.
 
ئازاد تەها گوتیشی، بریندارەکان رەوانەی نەخۆشخانە کراون و پەڕاوی لێکۆڵینەوەش بۆ رووداوەکە کراوەتەوە.
 
بەگوێرەی ئاماری هاتووچۆی هەرێمی کوردستان، ساڵی رابردوودا سێ هەزار و 706 رووداوی هاتووچۆ روویانداوە؛ دوو هەزار و 909 رووداویان بەهۆی پێکدادانی ئۆتۆمبێلەوە بووە، لە ئەنجامی کۆی رووداوەکاندا 445 کەس گیانیان لەدەستداوە و 7 هەزار و 250 کەسیش برینداربوون.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە