رووداو دیجیتاڵ
11ی ئەم مانگە لاهوور شێخ جەنگی، هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، تووشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا راگەیاند، ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی ئەو حیزبەش دەڵێت "ئێستا چاکبووەتەوە و تێیپەڕاندووە".
د. میران محهممهد، ئهندامی مهكتهبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، وەک پزیشک ئاگاداربووە لە تەندروستیی لاهوور شێخ جەنگی و ئەمڕۆ (18-8-2020) دووبارە پشکنینیان بۆ کردووەتەوە، "ئەنجامی پشکنینەکانی دەریانخست کە پەتای کۆرۆنای بەسەلامەتی تێپەڕاندووە و بەتەواوی چاکبووەتەوە."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ