رووداو - سلێمانی
دوو ژنی تەمەن 25 و 30 ساڵ لە سلێمانی سووتان، گوتەبێژی فریاکەوتنی خێرای سلێمانی دەڵێت، ئەو دوو ژنە بەهەڵە بەنزینیان لە جیاتی ئاو کردووەتە موبەریدەوە و هەر ئەوەیش هۆکاری سووتانەکەیان بووە.
عیرفان عەلی، گوتەبێژی فریاکەوتنی خێرای سلێمانی ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 18-08-2022 بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، لە گەڕەکی خەباتی شاری سلێمانی دوو ژنی تەمەن 25 و 30 ساڵ لە ماڵێکدا سووتاون کە یەکێکیان هەردوو دەستی و ئەوی دیکەشیان بەشێکی گیانی سووتاوە و رێژەی سووتانەکەی زیاترە.
گوتەبێژی فریاکەوتنی خێرای سلێمانی باسی لەوەش کرد کە ئەو دوو ژنە لە بری ئاو، بەنزینیان کردووەتە موبەریدە و ئەوە هۆکاری سووتانەکەیان بووە.
عیرفان عەلی ئاماژەی بەوەش کرد کە دوای ئەوەی ئاگرەکە کۆنترۆڵکراوە، بریندارەکان گەیێندراونەتە نەخۆشخانەی ئیمێرجێنسی سلێمانی بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ