لە ئامەد وەستا بە رۆژانەی 70 دۆلاریش دەستناکەوێت

18-08-2023
کۆسار عوسمان
کۆسار عوسمان @KassoOsman
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

بەگوێرەی ئاماری کۆمەڵەی جیهانی پیشەوەران و بازرگانان (DİSİDER) لە ئامەدی باکووری کوردستاندا وەستای کەرتی بیناسازی بە رۆژانەی دوو هەزار لیرەش کە دەکاتە نزیکەی 70 دۆلار دەستناکەوێت و ئەمەش پرۆژە بیناسازییەکانی ئەو شارەی تووشی سستی کردووە.
 
لە دوای بوومەلەرزەکەی شوباتی ئەمساڵ و هەڵگرتنەوەی داروپەردووی باڵەخانەکان، دەستکرا بە دروستکردن و نۆژەنکردنەوەی باڵەخانەکان و کۆمپانیاکانی بیناسازی لەو 11 پارێزگایەی باکووری کوردستان و تورکیادا بەردەوام کاردەکەن و گوشاری زۆریان لەسەرە. بەشێک لەو کۆمپانیایانە کێشەی نەبوونی کرێکاریان هەیە. 
 
مەحمود بیرئۆغڵو، یاریدەدەری سەرۆکی کۆمەڵەی جیهانی پیشەوەران و بازرگانان (DİSİDER) رایگەیاند، لە دوای بوومەلەرزەوە کێشەی کرێکاریان هەیە و دەستیان ناکەوێت و گوتی: "هەرچەندە مووچەی کرێکاران و کارمەندانی کەرتی بیناسازی بەرزبووەتەوە، بەڵام دیسانەوە دەستناکەوێت. ئێستا بەگوێرەی ئەزموون و توانا، رۆژانە 500 تاوەکو 2000 لیرە بە وەستا دەدەین. کەچی نییە. تەنانەت لە کۆمەڵەکەی ئێمە نزیکەی 700 کەس لە ناوچەی بوومەلەرزە کار دەکەن. بەڵام هێشتا 200 کەسی دیکەمان پێویستە." 
 
بیرئۆغڵو دەڵێت بەردەوام دەگوترێت بێکاری هەیە، بەڵام هیچ کات ئەو باوەڕی بەو قسەیە نەکردووە. هەروەها ئاماژەیکرد کە بەشێک لە کرێکاران و وەستاکانی کەرتی بیناسازی ئامەد جێدەهێڵن و بۆ کارکردن دەچنە هەرێمی کوردستان یان ئەوروپا. راشیگەیاند ئەگەر دۆخەکە بەمسێوەیە بەردەوام بێت، ناچار دەبن وەستا و کرێکاری دەرەوەی وڵاتەکە بخەنە سەر کار. 
 
دەستەی ئاماری تورکیا کە بە 'تویک' دەناسرێت، رۆژی پێنجشەممە، 17-8-2023 راپۆرتی بێکاریی تایبەت بە باکووری کوردستان و تورکیای بڵاوکردەوە، کە بەگوێرەی ئەو راپۆرتە ژمارەی بێکاران لە حوزەیرانی ئەمساڵدا بەراورد بە ئایار، دوو هەزار کەس زیادیکردووە و گەیشتووەتە سێ ملیۆن و 337 کەس. ئەمەش لە کاتێکدایە رێژەی بێکاری لەم نێوانەدا 0.1% زیادیکردووە و گەیشتووەتە 9.6%.
 
لە راپۆرتەکەدا باس لەوە کراوە، ژمارەی لەسەر کاردانان لە حوزەیرانی 2023 بەراورد بە ئایار 363 هەزار کەس کەمبووەتەوە و بووەتە 31 ملیۆن و 291 هەزار کەس. لە ماوەی ئەم مانگەدا رێژەی لەسەرکاردانان 0.6% کەمبووەتەوە و بووەتە 47.8%؛ ئەم رێژەیەش لە پیاوان 65.2% و لە ژنان بە 30.8% تۆمارکراوە.
 
هەر بەگوێرەی دەستەی ئاماری تورکیا، رێژەی بێکاری لە ئایاری ئەمساڵدا 8.8% بوو و رێژەی لەسەرکاردانانیش 48.7% بوو.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەکە: د. دلاوەر ئاژگەیی و بەرپرسێکی وەزارەتی دەرەوەی هۆڵەندا

هۆڵەندا و هەرێمی کوردستان دوایین گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە و پرسی پێکهێنانی حکومەت تاوتوێ دەکەن

نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە یەکێتیی ئەورووپا لەگەڵ بەرپرسانی وەزارەتی دەرەوەی هۆڵەندا کۆبووەوە. لە کۆبوونەوەکەدا دۆخی سووریا، رۆژئاوای کوردستان و هەنگاوەکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان تاوتوێ کران.