رووداو دیجیتاڵ
ئەحمەد زرار، بەرپرسی مەڵبەندی رانیەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، ئەمشەو نیاز دەرگەڵەیی، ئەندامی پێشووی ئەنجوومەنی ناوەندیی یەکێتی لە رانیە کوژراوە.
ئەحمەد زرار دەڵێت، "رووداوەکە کەمێکە روویداوە و ئێستا تەرمەکەی لە پزیشکی دادی رانیەیە، لێکۆڵینەوەکانی پۆلیس لەبارەی هۆکاری کوژرانەکەی دەستیپێکردووە".
بەپێی زانیارییەکانی رووداو، نیاز دەرگەڵەیی تاوەکو ئێوارەی ئەمڕۆ لە باخەکەی خۆی بووە لە رانیە.
رێبوار قادر، لێپرسراوی پزیشکی دادی رانیە هەواڵەکەی بۆ رووداو پشتڕاستکردەوە و گوتی، توێکاری بۆ تەرمەکەی دەکەن. دەشڵێت، "فیشەک بەر سەری نیاز کەوتووە و ئاسەواری فیشەک بە سەرییەوە بووە."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ