کوردێکی سوننە کرا بە پارێزگاری سنە

18-09-2024
سینا سۆما
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

حکومەتی ئێران بڕیاری گۆڕینی پارێزگاری سنەی دا و کوردێکی سوننەی خەڵکی ناوچەی هەورامانی وەکو پارێزگاری نوێی پارێزگاکە دیاریکرد.
 
فاتیمە مهاجرانی، گوتەبێژی حکومەتی ئێران ئەمڕۆ چوارشەممە رایگەیاند، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی کابینەی حکومەتدا بڕیاری گۆڕینی هەردوو پارێزگاری سنە و کوهگیلۆیە و بویرئەحمەد درا و پارێزگاری نوێ بۆ ئەو دوو پارێزگایە دەستنیشان کران.
 
بە گوتەی فاتیمە مهاجرانی، لە کۆبوونەوەکەدا بڕیاردرا ئارەش لهۆنی، کە کوردێکی سوننە و خەڵکی ناوچەی هەورامانە، وەک پارێزگای نوێی سنە دەستنیشان بکرێت.
 
ئارەش لهۆنی لە شوێنی ئیسماعیل زارعی کوشا، پارێزگاری ئێستای سنە دەستبەکار دەبێت، کە کوردێکی شیعەیە و خەڵکی شاری قوروەی سەر بە پارێزگای سنەیە.
 
ئارەش لهۆنی، خەڵکی شاری پاوەی سەر بە پارێزگای کرماشانی رۆژهەڵاتی کوردستانە و نوێنەری شارەکانی پاوە، جوانڕۆ، سەلاسی باوەجانی و روانسەر بووە لە خولی یازدەیەمی پەرلەمانی ئێران.
 
ئیسماعیل زارعی کوشا لە 17-11-2021 و لە لایەن کابینەی ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆککۆماری پێشووی ئێران وەک پارێزگاری سنە دیاریکرا.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کۆمپانیای نەوتی باکوور

بەڕێوەبەری کۆمپانیای نەوتی باکوور: زیانە مادییەکانی ئاگرکەوتنەوەکەی ئەمڕۆ زۆر کەم بوون

دوای ئەوەی ئەمڕۆ ئاگرێکی گەورە لە وێستگەیەکی گازی کەرکووک کەوتەوە. بەڕێوەبەری کۆمپانیای نەوتی باکوور کە وێستگەکە لە سنووری سەرپەرشتیی کۆمپانیاکەیدایە، لەبارەی رووداوەکەوە دەڵێت، هەموو شتێک ئاسایی بووەتەوە و ئاگرکەوتنەوەکە لە بۆرییەکی بچووکی وێستگەکە بووە.