لە 5 مانگدا زیاتر لە 500 هەزار کەس لە دەروازەی سێرۆی ورمێ هاتووچۆیان کردووە

18-09-2025
سینا سۆما
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

بەڕێوەبەری دەروازەی سنووریی سێرۆی ورمێ رایگەیاند، لە پێنج مانگی رابردوودا زیاتر لە 521 هەزار کەس لەڕێگەی ئەو دەروازە سنوورییەوە هاتووچۆیان کردووە، هەروەها لەو ماوەیەدا زیاتر لە 21 هەزار بارهەڵگر لە دەروازە سنوورییەکەوە باریان بۆ نێوخۆی ئێران یان تورکیا گواستووەتەوە.

بابەک شیوخی، بەڕێوەبەری دەروازەی سنووریی سێرۆی ورمێ رۆژی چوارشەممە رایگەیاند، بەراورد بە پار، هاتووچۆی گەشتیاران لەڕێگەی دەروازە سنوورییەکەوە 2٪ زیادی کردووە و لەڕووی هاتووچۆی گەشتیارانەوە دوای دەروازە سنوورییەکانی رازی لە خۆی و تەمەرچیان-حاجی ئۆمەران لە پیرانشار، دەروازەی سنووریی سێرۆ لەسەر ئاستی پارێزگای ورمێ بە پلەی سێیەم دێت.
 
بە گوتەی شیوخی، لە کۆی گشتیی ئەو کەسانەی لەڕێگەی دەروازە سنوورییەکەی شاری ورمێوە گەشتیان کردووە، 255 هەزار کەس چوونەتە نێو ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان و نزیکەی 266 هەزار کەسیش بۆ تورکیا و باکووری کوردستان گەشتیان کردووە.
 
بەڕێوەبەری دەروازەی سنووریی سێرۆی ورمێ دەڵێت، لە پێنج مانگی رابردوودا هەزار و 347 پاسی گەشتیاران لەو سنوورەوە هاتووچۆیان کردووە. سەبارەت بە گواستنەوەی باریش دەڵێت، نزیکەی 21 هەزار بارهەڵگر باریان بۆ دەروازە سنوورییەکە گواستووەتەوە بەراورد بە هەمان ماوەی پار، زیاتر لە 22٪ زیادی کردووە.
 
لە پارێزگای ورمێ 6 دەروازەی سنووری هەن کە سێیان (بازرگان، رازی و سێرو) لەگەڵ باکووری کوردستان و تورکیان، دەروازەی سەنەم بۆلاغی پولدەشت، لەگەڵ کۆماری خۆبەڕێوەبەریی نەخجوانی سەر بە ئازەربایجان و دەروازەی تەمەرچین - حاجی ئۆمەران و دەروازەی سنووریی کێلێ لەگەڵ هەرێمی کوردستانن.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کۆمپانیای نەوتی باکوور

بەڕێوەبەری کۆمپانیای نەوتی باکوور: زیانە مادییەکانی ئاگرکەوتنەوەکەی ئەمڕۆ زۆر کەم بوون

دوای ئەوەی ئەمڕۆ ئاگرێکی گەورە لە وێستگەیەکی گازی کەرکووک کەوتەوە. بەڕێوەبەری کۆمپانیای نەوتی باکوور کە وێستگەکە لە سنووری سەرپەرشتیی کۆمپانیاکەیدایە، لەبارەی رووداوەکەوە دەڵێت، هەموو شتێک ئاسایی بووەتەوە و ئاگرکەوتنەوەکە لە بۆرییەکی بچووکی وێستگەکە بووە.