حکومەت رووماڵی "تاوان" لە کەناڵەکانی میدیایی قەدەخە دەکات

18-09-2025
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

حکومەتی هەرێمی کوردستان رووماڵی "تاوان" لە کەناڵەکانی میدیایی قەدەخە دەکات و دەڵێت، "رێگە بە هیچ كەناڵ و پەڕەی تۆڕی كۆمەڵایەتی نادرێت، دیمەن و ڤیدیۆی رووداوی تاوان، تۆمەتباران، شوێن و كاتی تاوانەكان بڵاو بكەنەوە و رووماڵی بکەن."
 
رۆژی پێنجشەممە، 18-09-2025 حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بڕیارەکە لەسەر داواکاریی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ بووە. 
 
بەگوێرەی راگەیێندراوەکە، دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ داوای کردووە، "بۆ پاراستنی رێڕەوی لێكۆڵینەوە و لایەنی دەروونی، كۆمەڵایەتیی ژیانی خەڵك و نەقۆستنەوەی رووداوەكان بۆ دووبەرەكیی سیاسی و كۆمەڵایەتی، رێگە نەدرێت رووماڵی راستەوخۆ و ناراستەوخۆی تاوان و تۆمەتباران بكرێت."
 
دەستەکە داواکەی لەپێناو "سەلامەتیی گشتیی و ئاسایشی تاك و كۆمەڵگە، رێزگرتن لە رێرەوی لێکۆڵینەوە یاساییەکان و بنەماکانی مافی مرۆڤ" کردووە.  
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە