سەرۆکی هەرێمی کوردستان و باڵیۆزی ژاپۆن لە عێراق باسیان لە پرسی مووچەی فەرمانبەران کرد

18-10-2023
رووداو @Rudawkurdish
نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى ‏هه‌رێمى كوردستان و فوتۆشى ماتسومۆتۆ، باڵيۆزى ژاپۆن له‌ ‏عێراق
نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى ‏هه‌رێمى كوردستان و فوتۆشى ماتسومۆتۆ، باڵيۆزى ژاپۆن له‌ ‏عێراق
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان لەگەڵ باڵیۆزی ژاپۆن کۆبووەوە و بەپێی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، باسیان لە پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدا و پرسەکانی بودجە و مووچەی فەرمانبەران کرد.
 
رۆژی چوارشەممە 18-10-2023 سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى ‏هه‌رێمى كوردستان له‌ ديدارێكدا له‌گه‌ڵ فوتۆشى ماتسومۆتۆ، باڵيۆزى ژاپۆن له‌ ‏عێراق کۆبووەوە؛ لە کۆبوونەوەکەدا بره‌ودانى زياتر به‌ په‌يوه‌ندييه‌كانى ژاپۆن له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، ‏به‌تايبه‌تى له‌ بوارى ئابووريدا، گرنگيى سه‌قامگيريى سياسى و ئه‌منييان بۆ ‏وه‌به‌رهێنانى بيانى و ژاپۆنى له‌ عێراق، تاوتوێ كرد.‏
 
وەکو لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، هه‌ردوولا هاوڕا بوون كه‌ پێويسته‌ ئاراميى سياسى و ئه‌منى له‌ عێراق پارێزراو بێت، بۆئه‌وه‌ى زه‌مينه‌ى له‌بارى سه‌رمايه‌گوزارى و وه‌به‌رهێنانى بيانى بڕه‌خسێت و زياتر بره‌و به‌ چالاكيى كه‌رتى تايبه‌ت بدرێت، هه‌روه‌ها باسيان له‌و ده‌رفه‌ت و بوارانه‌ كرد ‏كه‌ كۆمپانيا ژاپۆنييه‌كان له‌ عێراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌توانن كارى تێدا بكه‌ن.‏
 
په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و پرسه‌كانى بودجه‌ و مووچە و شايسته‌ ‏دارايييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان، دوايين پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه‌ به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى دیكەی ديداره‌كه‌ بوو.‏
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بۆکان جاف، دامەزرێنەری کۆمەڵەی گووگڵ کراودسۆرس لە عێراق

دامەزرێنەری گووگڵ کراودسۆرس: نووسین بە فۆنتی کۆن زیانێکی گەورە بە پاشەڕۆژی زمانی کوردی دەگەیێنێت

لەکاتێکدا جیهان یادی رۆژی جیهانیی زمانی دایک دەکاتەوە، پسپۆڕانی تەکنەلۆژیا هۆشداری دەدەن لەوەی پاراستنی زمان تەنیا لە رێگەی ئاخاوتنەوە نییە، بەڵکو دەبێت زمانەکە لە جیهانی دیجیتاڵی و ژیریی دەستکرددا جێگیر بکرێت. بۆکان جاف، دامەزرێنەری کۆمەڵەی گووگڵ کراودسۆرس لە عێراق، لە کاتی بەشداریی لە بەرنامەی (رۆژی هیوا جەمال)، بە تۆڕی میدیایی رووداوی رایگەیاند، "پاشەڕۆژی زمانی کوردی بەندە بە بوونی داتای پێویست لەسەر ئینتەرنێت."