رووداو دیجیتاڵ
لە شاری کەلار رووداوێکی هاتووچۆ روویدا و بەهۆیەوە گەنجێکی تەمەن 18 ساڵان گیانی لەدەستدا.
بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی گەرمیان دەڵێت، ئۆتۆمبێلێکی جۆری تۆیۆتا کراون، لە بەرامبەر گەڕەکی حەمرین گەنجێکی تەمەن 18 ساڵانی شێلا و بە سەختی برینداریکرد.
لەدوای گەیاندنی بریندارەکە بە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار، بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گەنجەکە گیانی لەدەستدا.
تیمەکانی هاتووچۆ لە شوێنی رووداوەکەن و دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە بۆ زانینی هۆکار و چۆنیەتی رووداوەکە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ