بوومەلەرزەیەک لە باکووری کوردستان روویدا

18-11-2023
هێمن عەساف
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 3.6 پلەی رێختەر لە پارێزگای خارپێت لە باکووری کوردستان روویدا. 

سه‌رۆكایه‌تیی بەڕێوەبردنی كاره‌سات و باری له‌ناكاوی تورکیا - ئافاد رایگەیاند، کاژێر 07:44 خولەکی ئەمڕۆ شەممە 18ـی تشرینی دووەمی 2023، بوومەلەرزەیەک بەگوڕی 3.6 پلەی رێختەر، لە شارۆچکەی کاراسونگور سەر بە پارێزگای خارپێت روویدا. بەگوێرەی راگەیێندراوەکەی ئافاد، بوومەلەرزەکە بە قووڵایی 6.2 کیلۆمەتر تۆمارکراوە. 
 
دەزگای ئافاد دەڵێت، لە بوومەلەرزە بەهێزەکەی رۆژی 6ی شوباتەوە 38 هەزار و 14 بوومەلەرزە و پاشلەرزە روویانداوە کە 12یان 6 پلە و 71یان 5 پلە بوون.
 
کاژێر 04:17 خولەکی بەرەبەیانی رۆژی 6ی شوباتی 2023، بوومەلەرزەیەک بەگوڕی 7.7 پلەی رێختەر کە چەقەکەی مەرەشی باکووری کوردستان بوو، 11 پارێزگای تورکیا و باکووری کوردستانی هەژاند. بەگوێرەی ئامارە فەرمییەکان، 50 هەزار و 783 کەس لە باکووری کوردستان و تورکیا گیانیان لەدەستدا و زیاتر لە 107 هەزار 204 کەس برینداربوون.
 
بوومەلەرزەکە لە هەندێک ناوچەی رۆژئاوای کوردستان و سووریاش زیانی هەبوو، بەتایبەتی هەرێمی عەفرین لە رۆژئاوای کوردستان و پارێزگای ئیدلب لە سووریا.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کۆمپانیای نەوتی باکوور

بەڕێوەبەری کۆمپانیای نەوتی باکوور: زیانە مادییەکانی ئاگرکەوتنەوەکەی ئەمڕۆ زۆر کەم بوون

دوای ئەوەی ئەمڕۆ ئاگرێکی گەورە لە وێستگەیەکی گازی کەرکووک کەوتەوە. بەڕێوەبەری کۆمپانیای نەوتی باکوور کە وێستگەکە لە سنووری سەرپەرشتیی کۆمپانیاکەیدایە، لەبارەی رووداوەکەوە دەڵێت، هەموو شتێک ئاسایی بووەتەوە و ئاگرکەوتنەوەکە لە بۆرییەکی بچووکی وێستگەکە بووە.