پەرلەمانتارێکی کورد: پەرلەمانتارانی دەسەڵات خەڵکی رووها بە دز ناودەبەن

18-11-2023
هێمن عەساف
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
پەرلەمانتارێکی فراکسیۆنی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان - هەدەپ رەخنە لە بەشێکی پەرلەمانتارانی پارتەکانی دەسەڵات دەگرێت و دەڵێت، خەڵکی پارێزگای رووها بە "دز" ناودەبەن و دەشڵێت، پێویستە ئەو پەرلەمانتارانە خۆیان لە زمانی جیاکاریی بەدوور بگرن.
 
شەوی رابردوو لیژنەی پلاندانان و بودجەی پەرلەمانی تورکیا لەگەڵ وەزیر و شاندی وەزارەتی کشتوکاڵی تورکیا بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی بودجەی وەزارەتەکە لە چوارچێوەی بودجەی گشتیی دارایی ساڵی 2024ـی تورکیا کۆبووەوە.
 
عومەر ئۆجەلان، پەرلەمانتاری رووهای هەدەپ تێبینییەکانی خۆی و فراکسیۆنەکەی ئاراستەی شاندی وەزارەتی کشتوکاڵ کرد و رەخنەی تووندی لە کۆمپانیای دیجلە بۆ دابەشکردنی کارەبا - دەداش گرت و رایگەیاند، کۆمپانیاکە هۆکاری کێشەی گەورەیە بۆ پارێزگاکانی باکووری کوردستان و گوتی، "ئێستا کە لەم کۆبوونەوەداین، شارۆچکەکانی ئەیوبییە و خەلیل کارەبایان نییە و دەداش کارەباکەی بڕیوە".
 
عومەر ئۆجەلان باسی لەوەشکرد، کۆمپانیاکە تەنانەت مافی کارمەندانی خۆیشی نادات و کەس ناتوانێت دادگەییان بکات و گوتی، "پێدەچێت کەسێکی زۆر گەورە لە پشتیان بێت. کەس ناتوانێت هیچ جۆرە رێکارێک بەرامبەریان بگرێتە بەر".
 
ئەو پەرلەمانتارەی هەدەپ روونیکردەوە، رووها 4.9%ی کۆی زەوییە کشتوکاڵییەکانی تورکیا پێکدەهێنێت، کەچی بەشێک لە پەرلەمانتارانی دەسەڵات لە بابەتی نەدانی پارەی کارەبادا خەڵکی رووها بە دز ناودەبەن، بێ ئەوەی لێکۆڵینەوە لە سەرچاوەی کێشەکان بکەن و گوتی، "پێویستە چیدی بە زمانی جیاکاریی مامەڵە لەگەڵ دۆخی ئەم ناوچەیە نەکرێت. نابێت بەناوی کارەبای قاچاخەوە خەڵکی بە دزیکردن تۆمەتبار بکرێت، چونکە ئەوە هەڵەیە".
 
هەڵبژاردنی پەرلەمانی تورکیا لە ئایاری رابردوودا بەڕێوەچوو و ئاکپارتی و مەهەپە هاوپەیمان بوون و ئەوانیش حکومەتیان پێکهێنا.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پارتی و یەکێتی لە پیرمام

ئەنجامی کۆبوونەوەی پارتی و یەکێتی؛ "پرسەکان دەبرێنەوە مەکتەبی سیاسی و تاوتوێ دەکرێن"

شاندی دانوستاندنکاری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و تیمی پارتی دیموکراتی کوردستان کۆبوونەوە و بەستەڵەکی نێوانیان لەکاتی بانگەشەی هەڵبژاردنی عێراقەوە تاوەکو ئێستا تواندەوە.