سوودانی بۆ مەسرور بارزانی: مووچەکانی ئەم ساڵ بەپێی رێککەوتنەکان دەدرێن

18-11-2025
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆبووەوە. بەپێی راگەیێندراوی حکومەت، لە کۆبوونەوەکەدا سوودانی بە مەسرور بارزانیی گوتووە، "مووچەکانی هەرێمی کوردستان بۆ ئەم ساڵ بەپێی رێککەوتنەکان دەدرێن."
 
ئەمڕۆ سێشەممە 18-11-2025 مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە شاری دهۆک لەگەڵ محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی فیدراڵ کۆبووەوە.
 
بەپێی راگەیێندراوی حکومەت، لە کۆبوونەوەدا هەردوولا پیرۆزبایی "سەرکەوتنی پرۆسە و ئەنجامی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقیان لەیەکدی کرد،" خوازیاربوون ببێتە هۆی دەستپێکردنی سەردەمێکی نوێ لەپێناو سەقامگیریی دۆخی عێراق و باشتربوونی دۆخی خزمەتگوازییە گشتییەکان لە عێراق.
 
لە تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکاندا، وەکو لە راگەیێندراوەکەی حکومەتی هەرێمی کوردستان دا هاتووە، جەخت لە گرنگیی دابینکردنی مووچە و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان کرایەوە، لەوبارەیەوە "سەرۆکوەزیرانی فیدراڵ، دووپاتی کردەوە کە مووچەکانی هەرێمی کوردستان بۆ ئەم ساڵ بەپێی رێککەوتنەکان دەدرێت، بۆ بودجەی ساڵی داهاتووش هەرێمی کوردستان بەشە بودجەی خۆی لە چوارچێوەی بودجەی گشتيی فیدراڵ دەبێت."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بۆکان جاف، دامەزرێنەری کۆمەڵەی گووگڵ کراودسۆرس لە عێراق

دامەزرێنەری گووگڵ کراودسۆرس: نووسین بە فۆنتی کۆن زیانێکی گەورە بە پاشەڕۆژی زمانی کوردی دەگەیێنێت

لەکاتێکدا جیهان یادی رۆژی جیهانیی زمانی دایک دەکاتەوە، پسپۆڕانی تەکنەلۆژیا هۆشداری دەدەن لەوەی پاراستنی زمان تەنیا لە رێگەی ئاخاوتنەوە نییە، بەڵکو دەبێت زمانەکە لە جیهانی دیجیتاڵی و ژیریی دەستکرددا جێگیر بکرێت. بۆکان جاف، دامەزرێنەری کۆمەڵەی گووگڵ کراودسۆرس لە عێراق، لە کاتی بەشداریی لە بەرنامەی (رۆژی هیوا جەمال)، بە تۆڕی میدیایی رووداوی رایگەیاند، "پاشەڕۆژی زمانی کوردی بەندە بە بوونی داتای پێویست لەسەر ئینتەرنێت."