ئەو منداڵەی لە دهۆک پێویستی بە چاندنی دڵە: لەم عەزابە دەرمبهێنن

18-11-2025
عەدنان رەشید
ئیناس، ئەو منداڵەی پێویستی بە چاندنی دڵە و خەڵکی دهۆکە.
ئیناس، ئەو منداڵەی پێویستی بە چاندنی دڵە و خەڵکی دهۆکە.
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
ئیناس، کچێکی تەمەن 11 ساڵانە و خەڵکی دهۆکە؛ بەهۆی فراوانبوونی ماسوولکەکانی دڵیەوە، ژیانی لە مەترسیدایە. پزیشکەکەی دەڵێت، مانەوەی لە ژیاندا "پەرجووە" و تاکە چارەسەری، چاندنی دڵە.
 
دایکی ئیناس، بە گریانەوە داوای هاوکاری دەکات و دەڵێت، "کچەکەم لە تەمەنی 8 مانگییەوە نەخۆشە. بڕیاربوو ئەم ساڵ بچێتە قوتابخانە، جل و پێداویستیم بۆ کڕی، بەڵام نەیتوانی بچێت. ماوەی 4 مانگە لە نەخۆشخانەیە".
 
نەخۆشییەکە ئیناسی لە هاوڕێ و قوتابخانە دابڕیوە. ئەو دەڵێت، "ئازارم زۆرە، شەو تا بەیانی خەوم نییە و زۆر پێویستیم بە هاوکارییە".
 
ئیناس بە هەنسکەوە داوایەک لە خێرخوازان و بەرپرسان دەکات و دەڵێت، "لەم عەزابە دەرمبهێنن".
 
 
خێزانەکەی ئیناس لە گەڕەکی شندوخای دهۆک دەژین و باری داراییان خراپە. باوکی کە پۆلیسە، دەڵێت، هەموو ماڵ و موڵکی خۆی لە چارەسەریی کچەکەیدا خەرج کردووە و چیتر توانای نییە.
 
دکتۆر سەردار غازی، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی منداڵان، لە بەرپرسیار، گوتی: " گورچیلەکانی ئیناس لاواز بوون و ئاو دەچێتەوە ناو دڵی، ئەمەش کاریگەریی لەسەر هەموو جەستەی داناوە.
 
دکتۆر سەردار دەڵێت: "چارەسەری کاتی بە 6 جۆر حەب هیچ سوودێکی نەماوە و تەنیا چارەسەر چاندنی دڵە، کە لە عێراق ناکرێت و لە دەرەوەش تێچووی زۆرە".
 
ئیدیتۆر: بۆ هاوکاریی ئەو منداڵە، پەیوەندی بە باوکییەوە بکەن:
 
07504907424

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

میران بەکر، سکرتێریی رۆژنامەڤانی وەزیری پێشمەرگە.

سکرتێرێکی وەزیری پێشمەرگە: هێزێکی یەکێتی لە هەولێر ئەشکەنجەیاندام

میران بەکر، سکرتێری وەزیری پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان دەڵێت، "هێزێکی ئۆپەراسیۆنی ئاسایشی یەکێتی" لە شاری هەولێر دەستبەسەریان کردووە و ئەشکەنجەیان داوە و سووکایەتییان پێکردووە و دواتر گوتوویانە هەڵەبوون. پارێزگاری هەولێر دەڵێ، بەدواداچوون بۆ رووداوەکە دەکەن.