مەڵبەندى یەکێتی لە خورماتوو: 8,500 دەنگمان بەدەستهێناوە

18-12-2023
هەستیار قادر
هەستیار قادر
لایەنگرانی یەکێتی.
لایەنگرانی یەکێتی.
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

جێگرى بەرپرسی مەڵبەندى خورماتووى یەکێتیى نیشتمانیى کوردستان دەڵێت، بەربژێرەکەیان بۆ ئەنجوومەنى پارێزگاى سەڵاحەدین زیاتر لە هەشت هەزار دەنگى بەدەستهێناوە؛ بەربژێرەکەی پارتیش زیاتر لە هەزار دەنگی بردووەتەوە. 
 
18ى کانوونى یەکەمى 2023، مەلا حەسەن گەرمیانى، جێگرى بەرپرسی مەڵبەندى خورماتووى یەکێتیى نیشتمانیى کوردستان بە تۆڕى میدیایی رووداوى راگەیاند، "تاوەکو ئێستا بەگوێرەى ئەو دەنگانەى جیاکراونەتەوە و ژمێردراون، بەربژێرى یەکێتى بۆ ئەنجوومەنى پارێزگای سەلاحەدین زیاتر لە هەشت هەزار و 500 دەنگى بەدەستهێناوە". 
 
یاسین داودى بەربژێرى یەکێتییە بۆ ئەنجوومەنى پارێزگای سەڵاحەدین لە نێو لیستى جەماهیريى وەتەنى، لە کاتێکدا تارا داودى بەربژێرى پارتییە بۆ ئەو ئەنجوومەنە و لەنێو لیستى حەسمى نیشتمانیدایە. 
 
مەلا حەسەن گەرمیانى گوتیشى، "بەگوێرەى ئەنجامە بەراییەکان، تاوەکو ئێستا بەربژێرەکەى پارتى 1100 دەنگى بەدەستهێناوە. لەدواى کۆکردنەوەى تەواوى ئەنجامەکان رەنگە گۆڕانکارى بەسەر ئەو ژمارانەدا بێت".
 
پارێزگاى سەڵاحەدین 15 کورسى ئەنجوومەنى پارێزگاى هەیە؛ زۆرینەى کورد لە قەزاى خورماتووى ئەو پارێزگایەیە کە ناوچەیەکى کوردستانى دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستانە.
 
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەیەک لە بەرنامەی پاشیڤی رووداو

پاشیڤی رووداو؛ "کۆمێنت بنووسە و خەڵات ببەرەوە"

بە ئامادەبوونی ژمارەیەک میوانی تایبەت، ئەڵقەیەکی دیکەی بەرنامەی (پاشیڤی رووداو) پێشکێشکرا و دیارییەکی دیکە بەخشرایە یەکێک لەو کەسانەی زۆرترین کۆمێنتی بۆ پۆستەکانی رووداو کردبوو.