لە کەلار کرێکارێک بە تەزووی کارەبا گیانی لەدەستدا

18-12-2024
مالیک محەممەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

لە کەلار کرێکارێک لە کاتی کارکردندا بەهۆی تەزووی کارەباوە گیانی لەدەستدا.
 
رۆژی چوارشەممە، 18ـی کانوونی یەکەمی 2024، رزگار لەتیف، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەھید ھەژار لە کەلار بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "کاژێر 05:00ـی ئێوارە، تەرمی گەنجێک بەناوی عومەر عیماد حەسەن تەمەن 25 ساڵ، گەیێندرایە نەخۆشخانەکەمان کە بەهۆی تەزووی کارەبا گیانی لەدەستدابوو."
 
بە گوتەی رزگار لەتیف، گەنجەکە کرێکار بووە و لەگەڵ ئۆتۆمبێلی میکسەر خەریکی کارکردن بووە، لەوکاتەدا بەرزکەرەوەی پەمپی ئۆتۆمبێلەکە بەر وایەری کارەبای گەڕەکەکە کەوتووە بەهۆیەوە گیانی لەدەستداوە."
 
بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەھید ھەژار دەڵێت،کاتێک گەنجەکە بردراوەتە نەخۆشخانە، هەوڵیانداوە لێدانی دڵی بۆ بگەڕێننەوە، بەڵام هەوڵەکانیان بێسوود بوون و تەرمەکەیان ناردووەتە دادپزیشکیی. 
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بۆکان جاف، دامەزرێنەری کۆمەڵەی گووگڵ کراودسۆرس لە عێراق

دامەزرێنەری گووگڵ کراودسۆرس: نووسین بە فۆنتی کۆن زیانێکی گەورە بە پاشەڕۆژی زمانی کوردی دەگەیێنێت

لەکاتێکدا جیهان یادی رۆژی جیهانیی زمانی دایک دەکاتەوە، پسپۆڕانی تەکنەلۆژیا هۆشداری دەدەن لەوەی پاراستنی زمان تەنیا لە رێگەی ئاخاوتنەوە نییە، بەڵکو دەبێت زمانەکە لە جیهانی دیجیتاڵی و ژیریی دەستکرددا جێگیر بکرێت. بۆکان جاف، دامەزرێنەری کۆمەڵەی گووگڵ کراودسۆرس لە عێراق، لە کاتی بەشداریی لە بەرنامەی (رۆژی هیوا جەمال)، بە تۆڕی میدیایی رووداوی رایگەیاند، "پاشەڕۆژی زمانی کوردی بەندە بە بوونی داتای پێویست لەسەر ئینتەرنێت."