پێدانی قەرز بە جووتیاران راگیرا

19-01-2024
سۆران حوسێن
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
بانکێکی تایبەت بە هاوئاهەنگی وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان، لە 15 ملیۆن بۆ 100 ملیۆن دیناری دەدایە جووتیاران بۆ پڕۆژەکانیان، بەڵام راوێژکارێکی وەزارەتەکە دەڵێت، سەتان مامەڵەی جووتیاران بۆ قەرزەکە هەیە و بانکەکەش پڕۆژەکەی راگرتووە.
 
رۆژی هەینی 19-01-2024، رزگار حەمەد خدر، راوێژکار لە وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "بانکی قرتاسی ئیسلامی کە هاوکاری جووتیارانی لە پڕۆژەکانیان دەکرد و بڕی 15 ملیۆن بۆ 100 ملیۆن دیناری بێ سوود بە قەرز پێدەدان، هاوکارییەکەی راگرتووە".
 
رزگار حەمەد دەڵێت، بانکەکە بە هاوئاهەنگی وەزارەتی کشتوکاڵ پارەی بۆ جووتیاران تەرخان دەکرد، بەڵام ئەم ساڵ "پارە بۆ یەک جووتیار خەرج نەکراوە".
 
راوێژکارەکەی وەزارەتی کشتوکاڵ ئاماژەی بەوە کرد، ئەوان چاوەڕوانن بانکەکە دەستبکاتەوە بە پێدانی قەرز بە جووتیاران، چونکە "مامەڵەیەکی زۆر"ی جووتیاران هەیە و چاوەڕوانی وەرگرتنی قەرزەکەن.
 
بەگوێرەی وەزارەتی کشتوکاڵ، ساڵی رابردوو نزیکەی 30 جووتیار لە هەرێمی کوردستان سوودیان لەو قەرزە بە بڕی جیا بۆ پڕۆژە کشتوکاڵییەکانیان وەرگرتووە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پارتی و یەکێتی لە پیرمام

ئەنجامی کۆبوونەوەی پارتی و یەکێتی؛ "پرسەکان دەبرێنەوە مەکتەبی سیاسی و تاوتوێ دەکرێن"

شاندی دانوستاندنکاری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و تیمی پارتی دیموکراتی کوردستان کۆبوونەوە و بەستەڵەکی نێوانیان لەکاتی بانگەشەی هەڵبژاردنی عێراقەوە تاوەکو ئێستا تواندەوە.