رووداو دیجیتاڵ
تەرمی ژنێک لە نزیک بەنداوی دهۆکدا دۆزرایەوە. پەیامنێری رووداو دەڵێت، بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، هیچ شوێنەواری گوللـە یان برین بە جەستەیەوە دیار نییە و پێدەچێت کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنابێت.
کاژێر 09:00ـی بەیانیی ئەمڕۆ، تەرمی ژنێکی بەساڵاچوو لە نزیک بەنداوی دهۆک دۆزرایەوە کە دەگوترێت لە شەوی رابردووەوە لە ماڵ چووەتەدەر و لەکاتێکدا بێسەروشوێن بووە، خێزانەکەی بەدوایدا گەڕاون.
حەیدەر دۆسکی، پەیامنێری تۆڕی میدیایی رووداو لە شوێنی رووداوەکە گوتی، ''تەرمی ژنەکە دوای سەر ئاو کەوتنی دۆزراوەتەوە کە بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان وادەردەکەوێت نەکوژرابێت، بەڵکو کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە، چونکە هیچ شوێنەواری برین، گوللـە یان لێدان بە جەستەیەوە نییە."
وەک پەیامنێری تۆڕی میدیایی رووداو دەڵێت، هاونیشتمانییەکە تەمەنی 61 ساڵ بووە، یەکێک لە ئاوارەکانی شنگالە کە لە نزیک کەمپی دۆمیزی سەر بە پارێزگای دهۆک نیشتەجێ بووە.
دوای دەرهێنانی تەرمەکەی لەلایەن تیمەکانی بەرگریی شارستانی، تەرمەکە بۆ لێکۆڵینەوەی زیاتر بۆ دادپزیشکیی دهۆک گوێزراوەتەوە و تاوەکو ئێستا لەلایەن دادپزیشکی، تیمەکانی بەرگریی شارستانی یان پۆلیسی پارێزگاکە هیچ زانیارییەک لەبارەی رووداوەکە نەخراوەتەڕوو.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ