پارێزگاری لوڕستان: بۆ گەشەپێدانی پارێزگاکە پێویستمان بە 3.3 ملیار دۆلارە

19-02-2025
سینا سۆما
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

پارێزگاری لوڕستانی رۆژهەڵاتی کوردستان رایگەیاند، بۆ گەشەپێدانی پارێزگاکە لە 5 ساڵی داهاتوودا پێویستیان بە 300 تریلیۆن تمەن وەبەرهێنانە کە دەکاتە 3.3 ملیار دۆلار.
 
سەیید سەعید شاهرۆخی، پارێزگاری لوڕستان، شەوی سێشەممە لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی دیالۆگی نێوان حکومەت و کەرتی تایبەتی پارێزگاکەدا ئامادە بوو و رایگەیاند، بۆ گەشەپێدانی پارێزگاکە پلانێکی ستراتیژیان ئامادە کردووە و لە پلانەکەدا رۆڵێکی تایبەت دراوەتە کەرتی تایبەت.
 
شاهرۆخی گوتی، "بۆ گەشەپێدانی پارێزگاکە لە 5 ساڵی داهاتوودا پێویستمان بە 300 تریلیۆن تمەن وەبەرهێنانە ( 3.3 ملیار دۆلار)، هەروەها پێویستە لەو ماوەیەدا 20 هەزار هەلیکار بڕەخسێندرێت."
 
گوتیشی، پێویستە دام و دەزگە حکومییەکان ئاستەنگەکانی بەردەم کەرتی تایبەت لاببەن، بۆ ئەوەی وەبەرهێنەرانی کەرتی تایبەت بتوانن رۆڵێکی چالاکیان لە بووژانەوەی ئابووریی پارێزگای لوڕستان دا هەبێت. 
 
بە گوتەی پارێزگاری لوڕستان، پێویستە هەلی کاری زیاتر لەو پارێزگایە بڕەخسێنرێت و دۆزی بژێوی خەڵک باشتر بکرێت. جەختیش دەکاتەوە، "هەر بەرپرسێکی پارێزگاکە پێچەوانەی ئەمە بیر بکاتەوە، پێویستە دەستلەکاربکێشێتەوە و کەسێک جێگای بگرێتەوە کە سیاسەتەکانی حکومەت لە پشتیوانیکردنی کەرتی تایبەتدا قبووڵ بکات."

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

شاهۆ عوسمان، جێگری پارێزگاری سلێمانی

جێگری پارێزگاری سلێمانی: هاوئاهەنگییەکەی تۆڕی میدیایی رووداو کارەکانی باشتر کرد

جێگری پارێزگاری سلێمانی ستایشی رۆڵی تۆڕی میدیایی رووداو دەکات لە بەهاناوەچوونی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی سنووری چەمچەماڵ و دەڵێ، ئەو هاوئاهەنگییەی رووداو دروستی کرد، کارەکانی گەورەتر و باشتر کرد؛ ئاماژە بەوەش دەکات، قەرەبووەکە ماڵ، کاسبکار، ئۆتۆمبێل و فەرمانگە حکومییەکانیش دەگرێتەوە.