سەرۆککۆماری تورکیا: دوای بەغدا سەردانی هەولێر دەکەم

19-04-2024
سینا سۆما
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

رەجەب تەییب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا رایگەیاند، لە چوارچێوەی سەردانە چاوەڕوانکراوەکەی بۆ عێراق، سەردانی شاری هەولێریش دەکات.

ئەمڕۆ هەینی، 19ی نیسانی 2024، رەجەب تەییب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا دوای نوێژی هەینی لە شاری ئەستەنبووڵ بۆ میدیا قسەی کرد و باسی سەردانە چاوەڕوانکراوەکەی بۆ عێراق کرد.

رەجەب تەییب ئەردۆغان رایگەیاند، هەروەک پلانی بۆ دانراوە، رۆژی دووشەممەی داهاتوو، 22ی نیسانی 2024 سەردانی عێراق دەکات.

ئەردۆغان رایگەیاند، لە چوارچێوەی سەردانەکەیدا بۆ عێراق، سەردانی هەرێمی کوردستانیش دەکات و لە هەولێر لەگەڵ بەرپرسە باڵاکانی هەرێمی کوردستان کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا تاوتوێ دەکات.

سەردانەکەی سەرۆککۆماری تورکیا بۆ بەغدا و هەولێر یەک رۆژێک دەخایێنێت. گوتی: "دوای ئەوەی لە بەغدا لەگەڵ بەڕێز سەرۆککۆمار و سەرۆکوەزیران دیدارمان کرد سەردانی هەولێر دەکەین، لە هەولێر دەرفەتی ئەوە دروست دەبێت لەسەر کێشەکانی باکووری عێراق و لە هەمان کاتدا سەبارەت بە کێشەکانی لەگەڵ حکومەتی ناوەندی قسە بکەین."

جگە لەوە، ئەردۆغان وەکو خۆی باسی دەکات گفتوگۆ لەبارەی کۆمەڵێک بابەت "لە چوارچێوەی پەیوەندییە گشتییەکانی عێراق و تورکیا" دەکەن.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بۆکان جاف، دامەزرێنەری کۆمەڵەی گووگڵ کراودسۆرس لە عێراق

دامەزرێنەری گووگڵ کراودسۆرس: نووسین بە فۆنتی کۆن زیانێکی گەورە بە پاشەڕۆژی زمانی کوردی دەگەیێنێت

لەکاتێکدا جیهان یادی رۆژی جیهانیی زمانی دایک دەکاتەوە، پسپۆڕانی تەکنەلۆژیا هۆشداری دەدەن لەوەی پاراستنی زمان تەنیا لە رێگەی ئاخاوتنەوە نییە، بەڵکو دەبێت زمانەکە لە جیهانی دیجیتاڵی و ژیریی دەستکرددا جێگیر بکرێت. بۆکان جاف، دامەزرێنەری کۆمەڵەی گووگڵ کراودسۆرس لە عێراق، لە کاتی بەشداریی لە بەرنامەی (رۆژی هیوا جەمال)، بە تۆڕی میدیایی رووداوی رایگەیاند، "پاشەڕۆژی زمانی کوردی بەندە بە بوونی داتای پێویست لەسەر ئینتەرنێت."