تەندروستیی کەرکووک هۆشداری دەدات: کۆنترۆڵکردنی تای خوێنبەربوون سەختە

19-04-2025
سۆلین حەمەدەمین
سۆلین حەمەدەمین
 کۆنفرانسی رۆژنامەڤانیی لایەنە پەیوەندیدارەکانی کەرکووک بۆ رێگری لە تای خوێنبەربوون
کۆنفرانسی رۆژنامەڤانیی لایەنە پەیوەندیدارەکانی کەرکووک بۆ رێگری لە تای خوێنبەربوون
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

تەندروستیی کەرکووک دەڵێت، مەترسیی بڵاوبوونەوەی تای خوێنبەربوون هەیە و ئەوەی کۆنترۆڵکردنەکەی سەخت کردووە، ئەوەیە نیشانەکانی لەسەر ئاژەڵان دەرناکەون.

تاوەکو ئێستا لە کەرکووک دوو کەس بە تای خوێنبەربوون گیانیان لەدەستداوە. هەڵمەتێکی فراوان بۆ قەدەخەکردنی سەربڕینی ئاژەڵ بە هەڕەمەکی، گۆشتی بێ مۆڵەت و بەخێوکردنی ئاژەڵ لە گەڕەکەکانی کەرکووک دەستی پێکردووە.
 
ئەمڕۆ شەممە، 19ـی نیسانی 2025، فەرمانگە پەیوەندیدارەکانی کەرکووک بۆ رێگری لە بڵاوبوونەوەی زیاتری نەخۆشییەکە و رێکارەکانیان، کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیی هاوبەشیان بەست.
 
سەباح نامیق، بەڕێوەبەری بەشی تەندروستیی گشتی لە فەرمانگەی تەندروستیی کەرکووک رایگەیاند، لە سەرەتای ئەم ساڵەوە شەش گومانلێکراو لە شارەکە هەبوون، خرانە ژێرچاودێرییەوە و دوای پشکنین دەرکەوت چوار کەس تووشی نەخۆشییەکە بوون، دووانیان گیانیان لەدەستداوە و دووانەکەی دیکە چارەسەر وەردەگرن.
 
بەڕێوەبەری بەشی تەندروستیی گشتی لە فەرمانگەی تەندروستیی کەرکووک گوتی: "کێشەکە ئەوەیە نیشانەکانی نەخۆشییەکە لەسەر ئاژەڵان دەرناکەون، ئەمەش تاوەکو رادەیەک کۆنترۆڵکردنی نەخۆشییەکەی سەخت کردووە، تەنانەت ڤێتێرنەریش ناتوانێت ئاژەڵی نەخۆش یان تووشبوو دەستنیشان بکات."
 
تای خوێنبەربوون بە چەندین رێگەیەک دەگوازرێتەوە بۆ مرۆڤ، دەکرێت مرۆڤ بە سووکی تووشی بێت و لە زۆر باریشدا ببێتە هۆی گیانلەدەستدانی.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بۆکان جاف، دامەزرێنەری کۆمەڵەی گووگڵ کراودسۆرس لە عێراق

دامەزرێنەری گووگڵ کراودسۆرس: نووسین بە فۆنتی کۆن زیانێکی گەورە بە پاشەڕۆژی زمانی کوردی دەگەیێنێت

لەکاتێکدا جیهان یادی رۆژی جیهانیی زمانی دایک دەکاتەوە، پسپۆڕانی تەکنەلۆژیا هۆشداری دەدەن لەوەی پاراستنی زمان تەنیا لە رێگەی ئاخاوتنەوە نییە، بەڵکو دەبێت زمانەکە لە جیهانی دیجیتاڵی و ژیریی دەستکرددا جێگیر بکرێت. بۆکان جاف، دامەزرێنەری کۆمەڵەی گووگڵ کراودسۆرس لە عێراق، لە کاتی بەشداریی لە بەرنامەی (رۆژی هیوا جەمال)، بە تۆڕی میدیایی رووداوی رایگەیاند، "پاشەڕۆژی زمانی کوردی بەندە بە بوونی داتای پێویست لەسەر ئینتەرنێت."