لە گوندێکی سنووری باشیک برایەک بە چەقۆ برای بچووکی خۆی کوشت

20-05-2024
ئەیوب نەسری
ئەیوب نەسری
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

لە گوندێکی سنووری ناحیەی باشیک لە پارێزگای نەینەوا دوو برا دەبێتە دەماقاڵێیان و یەکێکیان بە چەقۆ ئەوی دیکە دەکوژێت. 
 
شەڕەکە شەوی 19-05-2024، لە گوندی سێکانیی بچووک روویداوە. ئەو گوندە کوردنشینە و نزیکە لە قەزای بەردەڕەشی پارێزگای دهۆک.
 
نەشوان بەرزنجی، گوتەبێژی تەندروستیی بەردەڕەش بە رووداوی گوت، کوژراوەکە ناوی محەممەد عەبدوڵڵا رەشیدە و تەمەنی 27 ساڵ بوو.
 
گوتەبێژەکەی تەندروستیی بەردەڕەش دەڵێت، بکوژ بە برینداری گەیێندراوەتە بنکەی فریاکەوتن، چارەسەری سەرەتایی بۆ کراوە و رەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ئاکرێ کراوە.
 
نێچیرڤان هەرکی، گوتەبێژی تەندروستیی ئاکرێ بە رووداوی گوت، بریندارەکەیش چارەسەری پێویستی بۆ کراوە.
 
تەرمی کوژراوەکە رەوانەی پزیشکی دادی دهۆک کراوە. بە گوێرەی زانیارییەکانی رووداو، شەڕەکە لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی بووە. 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بۆکان جاف، دامەزرێنەری کۆمەڵەی گووگڵ کراودسۆرس لە عێراق

دامەزرێنەری گووگڵ کراودسۆرس: نووسین بە فۆنتی کۆن زیانێکی گەورە بە پاشەڕۆژی زمانی کوردی دەگەیێنێت

لەکاتێکدا جیهان یادی رۆژی جیهانیی زمانی دایک دەکاتەوە، پسپۆڕانی تەکنەلۆژیا هۆشداری دەدەن لەوەی پاراستنی زمان تەنیا لە رێگەی ئاخاوتنەوە نییە، بەڵکو دەبێت زمانەکە لە جیهانی دیجیتاڵی و ژیریی دەستکرددا جێگیر بکرێت. بۆکان جاف، دامەزرێنەری کۆمەڵەی گووگڵ کراودسۆرس لە عێراق، لە کاتی بەشداریی لە بەرنامەی (رۆژی هیوا جەمال)، بە تۆڕی میدیایی رووداوی رایگەیاند، "پاشەڕۆژی زمانی کوردی بەندە بە بوونی داتای پێویست لەسەر ئینتەرنێت."