بەهۆی گیانلەدەستدانی شیلانەوە پزیشکێک و دوو کارمەندی تەندروستیی زاخۆ زیندانی کران

19-05-2025
سۆران حوسێن
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

لەسەر داوای داواکاری گشتی، ئەمڕۆ دووشەممە پێنج کەس بە تۆمەتی هۆکاری مردنی ئەو ژنەی لە زاخۆ "بەهۆی وەرگرتنی خوێنی هەڵەوە" گیانی لەدەستدا، بانگهێشتی دادگە کران و سێیان زیندانی کران.
 
01ـی ئەم مانگە، هاونیشتمانییەک بەناوی شیلان ئیسماعیل بۆ ئەوەی منداڵی حەوتەمی ببێت، سەردانی نەخۆشخانەی ژنان و منداڵبوونی زاخۆی کرد. بە گوتەی ماڵباتەکەی، دوای وەرگرتنی خوێنی هەڵە، تەندروستی تێکچووە و دوای 17 رۆژ مانەوە گیانی لەدەستدا.
 
بەهۆی رووداوەکەوە تەندروستیی زاخۆ لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەی پێکهێنا. هاوکات داواکاری گشتی سکاڵای تۆمار کرد، ئەمڕۆ پێنج کەس بانگێهێشتی دادگە کران.
 
غەریب مەجید، پەیامنێری رووداو کە بەدواداچوونی بۆ دۆسیەکە کردووە رایگەیاند، لەو پێنج کەسەی بانگهێشتی دادگە کرابوون، سێ کەسیان دەستگیرکراون و ئەوانی دیکە ئازاد کران.
 
پەیامنێری رووداو گوتی، ئەو سێ کەسەی زیندانیکراون یەکێکیان پزیشکی بێهۆشکاری شیلان بووە و یەکێکی دیکەیان هاوکاری بووە و ئەوی دیکەش کارمەندی تەندروستی بووە.
 
ئەو دوو کەسەی ئازادکراون بە دادوەریان گوتووە، کە ئەو رۆژەی رووداوەکە روویداوە ئەوان لە دەوامدا نەبوونە.
 
دادگەییکردنەکەی ئەمڕۆ نزیکەی حەوت کاژێر درێژەی کێشاوە. بەگوێرەی زانیاریی پەیامنێری رووداو، سبەی پێنج کەسی دیکە بۆ وەرگرتنی گوتە لێیان دەچنە دادگەی زاخۆ، لەنێویاندا ئەو پزیشکە هەیە، کە نەشتەرگەرییەکەی بۆ شیلان کردووە.
 
بێهۆشبوون و مردنی شیلان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان کاردانەوەی زۆری لێکەوتەوە و هاونیشتمانیان هاوسۆزییان بۆ ماڵباتەکەی دەربڕی. 
 
پەیامنێری رووداو رایگەیاند، "ئەو کەسەی پسوولەی وەرگرتنی خوێنی بۆ شیلان پڕکردووەتەوە و داوای خوێنەکەی کردووە، تاوەکو ئێستا لە دۆسیەکەدا نادیارە".
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بۆکان جاف، دامەزرێنەری کۆمەڵەی گووگڵ کراودسۆرس لە عێراق

دامەزرێنەری گووگڵ کراودسۆرس: نووسین بە فۆنتی کۆن زیانێکی گەورە بە پاشەڕۆژی زمانی کوردی دەگەیێنێت

لەکاتێکدا جیهان یادی رۆژی جیهانیی زمانی دایک دەکاتەوە، پسپۆڕانی تەکنەلۆژیا هۆشداری دەدەن لەوەی پاراستنی زمان تەنیا لە رێگەی ئاخاوتنەوە نییە، بەڵکو دەبێت زمانەکە لە جیهانی دیجیتاڵی و ژیریی دەستکرددا جێگیر بکرێت. بۆکان جاف، دامەزرێنەری کۆمەڵەی گووگڵ کراودسۆرس لە عێراق، لە کاتی بەشداریی لە بەرنامەی (رۆژی هیوا جەمال)، بە تۆڕی میدیایی رووداوی رایگەیاند، "پاشەڕۆژی زمانی کوردی بەندە بە بوونی داتای پێویست لەسەر ئینتەرنێت."