رووداو دیجیتاڵ
جارێکی دیکە بۆریی ئاوی ئیفراز سێی هەولێر شکا. بەڕێوەبەرەکەی دەڵێت، بەهۆی شکانەکەوە دابەشکردنی ئاو لە تەواوی پڕۆژەکە راگیراوە.
ئەندازیار هیوا عەبدولڕەزاق، بەڕێوەبەری پڕۆژەی ئاوی ئیفراز 3ـی هەولێر، ئەمڕۆ دووشەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "بۆرییەکە لە دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆوە لە گوندی دارەبەن لە نزیک گەزنە شکاوە".
تیمەکان چوونەتە شوێنی شکانی بۆرییەکە و سەرقاڵی چاککردنەوەین.
پڕۆژەکانی ئیفراز لە هەولێر نیوەی ئاوی خاوێنی سنوورەکە دابین دەکەن. تەنیا پڕۆژەی ئاوی ئیفراز سێ سەرچاوەی سەرەکیی نزیکەی 40 گەڕەکی شاری هەولێرە، کە دەکاتە 40%ـی دانیشتووانی شارەکە.
لەبارەی کاتی چاککردنەوەی بۆرییەکەشەوە هیوا عەبدولڕەزاق گوتی: "پێدەچێت تاوەکو نیوەشەو یان بەرەبەیانی سبەی چاکبکرێتەوە، بەڵام داوای چاککردنەوەش دابەشکردنەوەی ئاو چەند کاژێرێکی دەوێت و دەکەوێتە سبەی".
جگە لە پڕۆژەکانی ئیفراز، هەولێر پشت بە ئاوی بیرەکان دەبەستێت.
هەولێر سێ پڕۆژەی ئاوی ئیفرازی هەیە، ئیفراز یەک کە ساڵی 1967 دروستکراوە، ئیفراز دوو ساڵی 1982 و ئیفراز سێ ساڵی 2007 کەوتووەتە کار.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ