رووداو دیجیتاڵ
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاسایشی هەولێر رایگەیاند، سێ تۆمەتباری سەرەکیی باندێکی ساختەکردنی دۆلاری ئەمریکی و دیناری عێراقیان لە هەولێر دەستگیر کردووە، هەروەها دەستیان بەسەر دوو قالبی زێڕی ساختەشدا گرتووە.
رۆژی دووشەممە، 19ـی حوزەیرانی 2023، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاسایشی هەولێر لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە، دوای چاودێرییەکی ورد، لە ئۆپەراسیۆنێکی تایبەتدا 3 تۆمەتباری سەرەکی باندێکی دروستکردنی دۆلاری ئەمریکی و دیناری عێراقی ساختەیان لە هەولێر دەستگیر کردووە.
ئاسایشی هەولێر ئاماژەی بەوەکرد، لەگەڵ دەستگیرکردنی تۆمەتباراندا دەستیانگرتووە بەسەر پارەی ساختەکراو؛ دوو قالبی زێڕی ساختە، پارچە شوێنەوارێک و کەلوپەلی دەستگیرکراوەکان
تۆمەتبارەکان دۆسیەی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە و بە بڕیاری دادوەر راگیراون.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ