سوپای پاسداران بە مووشەکێکی جیاواز هێرشیکردە سەر ئیسرائیل: 70 کەس برینداربوون

19-06-2025
بژار زوبێر @BBashqaly
پاشماوەی بۆردوومانەکە
پاشماوەی بۆردوومانەکە
نیشانەکردن جەنگی ئێران و ئیسرائیل
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

لە شەشەم رۆژی جەنگەکەدا مووشەکەکانی ئێران پشوویان بە ئاسمانی ئیسرائیل نەدا. نەخۆشخانەی سۆرۆکا لە بیئر سەبع یەکێک بوو لەو شوێنانەی مووشەکێکی بەرکەوت. 
 
ئۆری لازارۆڤیچ، کارمەندی تیمەکانی فریاکەوتنی ئیسرائیلە و دەڵێت، "مووشەک بەر پێنج باڵەخانە کەوتووە. یەکێک لەوانە باڵەخانەی سەرەکیی نەخۆشخانەکەیە و هەموو ئەوانی دەوروبەریشی زیانیان بەرکەوتووە."
 
بەرپرسانی ئیسرائیل دەڵێن، لانیکەم 70 کەس لە هێرشەکەدا برینداربوون. نەتەنیاهوو سەردانی شوێنەکەی کرد و لەوێوە هەڕەشەی کوشتنی لە خامنەیی کرد. 
 
سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند، "پێشتر گوتوومە کە کەس پارێزراو نابێت. حەزم لەوە نییە قسەکانم ببنە مانشێت، بەڵکو پێم باشترە کردارەکانمان قسە بکەن. لە جەنگدا، پێویستە وشەکان هۆشیارانە هەڵببژێردرێن و کردارەکانیش پێویستە بە وردی ئامانجەکانیان بپێکن."
 
سوپای ئیسرائیل دەڵێت، بۆ یەکەمین جار ئێران مووشەکێکی جیاوازی بەکارهێناوە کە سەری لە سیستمی بەرگری شێواندووە. بە گوتەی سوپاکە، مووشەکەکە لە جۆری هێشوویی بووە، کە لە ئاسمانەوە نووکەکەی دەکرێتەوە و چەندین مووشەکی بچووکتری لێ دەچنە دەرەوە و سیستمی بەرگری ناتوانێت بیانگرێتەوە. 
 
سوپای پاسدارانیش دەڵێت، بنکەیەکی فەرماندەیی سوپای ئیسرائیلیان لەو ناوچەیە بۆردوومانکردووە و زیانی لاوەکی بەر نەخۆشخانەکە کەوتووە. 
 
ئیمان تاجیک، گوتەبێژی ئۆپەراسیۆنەکەی سوپای پاسداران رایگەیاند، "شەپۆلی چواردەیەمی ئۆپەراسیۆنی "بەڵێنی راستگۆ 3" بە شێوەیەکی تێکەڵ لە درۆنی بۆمبڕێژکراو و مووشەکی ستراتیژی دەستیپێکرد. لەم ئۆپەراسیۆنەدا بنکەی فەرماندەیی و هەواڵگریی سوپای رژێم، لە نزیک یەکێک لە نەخۆشخانەکان، بە وردییەکی زۆر کرایە ئامانج. ئێستا توانای هەواڵگری و هێزی مووشەکەکانی هێزە چەکدارەکانی ئێران کەوتووەتە بەرچاوی جیهان."
 
هاوکات لە حۆلۆن لە باشووری تەل ئەڤیڤ مووشەکەکانی ئێران زیانی بە چەند باڵەخانەیەک گەیاند. وەزیری بەرگریی ئیسرائیل لەوێوە گوتی، نابێت خامنەیی چیدیکە بە زیندوویی بمێنێتەوە.
 
ئیسرائیل کاتز، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل رایگەیاند، "خامنەیی هیتلەری ئەم سەردەمەیە. ئەم پیاوە ماوەی چەندین دەیەیە لە ترۆپکی وڵاتێکی زلهێزدایە. کاریگەرییەکی ئایدۆلۆجیی گەورەی هەیە، بەکاریدەهێنێت و بە ئاشکرا دەڵێت پێویستە ئیسرائیل لەنێوببردرێت."
 
بە گوتەی بەرپرسانی ئیسرائیلی، رۆژی پێنجشەممەی کۆی گشتی 271 کەس لە هێرشە مووشەکییەکانی ئێران بۆ سەر ناوچە جیاجیاکانی ئیسرائیل بریندار بوون. 
 

 


کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

حاجییان لە مزگەوتی حەرام بە دەوری کەعبەدا تەواف دەکەن. وێنە: Reuters

حەج و عومرەی سعودیە وێنەگرتن لە مزگەوتی حەرام و پێغەمبەر قەدەخە دەکات

گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە وەرزی حەجی ساڵی داهاتوودا وێنەگرتن و تۆمارکردنی ڤیدیۆ لە هەردوو مزگەوتی پێغەمبەر (د.خ) لە مەدینە و مزگەوتی حەرام لە مەککە قەدەخە دەکرێت.