بەرپرسی راگەیاندنی پارێزگای کەرکووک: دەوامی فەرمانبەران کەمنەکراوەتەوە

19-07-2023
هێمن بابان رەحیم
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

بەرپرسی راگەیاندنی پارێزگای کەرکووک رەتیدەکاتەوە رۆژانە کاژێرێک لە کاتەکانی دەوامی فەرمیی دامەزراوەکانی حکومەت لە پارێزگاکە کەمبکرێتەوە و دەڵێت، "ئەو نووسراوەی بڵاوکراوەتەوە ساختەیە." 

رۆژی چوارشەممە، 19-7-2023، مەروان عانی، بەرپرسی راگەیاندنی پارێزگای کەرکووک بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "ئەو نووسراوەی بڵاوبووەتەوە ساختەیە، چونکە پلەکانی گەرما لە پارێزگای کەرکووک لەگەڵ پارێزگاکانی دیکە جیاوازیی زۆری نییە، هێشتا پلەکانی گەرما نەگەیشتوونەتە ئەو ئاستە زۆر بەرزە، بۆیە سەرۆکوەزیران و حکومەتی عێراقیش بەو ئاراستەیەن کە تەنانەت لەکاتی پێویستدا رۆژانی پشووی فەرمیش دەوام بکرێت بۆ ئەوەی خزمەتی هاووڵاتییان بکرێت، نەوەک دەوام کەمبکرێتەوە."
 
بەپێی نووسراوێک کە پارێزگاری کەرکووک بە "ساختە"ی دەزانێت، بڕیاردراوە رۆژانە لە کاتەکانی دەوامی فەرمیی دامەزراوەکان یەک کاژێر کەمبکرێتەوە.
 
هەفتەیەک زیاترە پلەکانی گەرما لە عێراق بەتایبەت لە چەند پارێزگایەک بۆ 50 پلە و زیاتر بەرزبووەتەوە، بەتایبەت پارێزگاکانی باشووری عێراق.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەکە: د. دلاوەر ئاژگەیی و بەرپرسێکی وەزارەتی دەرەوەی هۆڵەندا

هۆڵەندا و هەرێمی کوردستان دوایین گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە و پرسی پێکهێنانی حکومەت تاوتوێ دەکەن

نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە یەکێتیی ئەورووپا لەگەڵ بەرپرسانی وەزارەتی دەرەوەی هۆڵەندا کۆبووەوە. لە کۆبوونەوەکەدا دۆخی سووریا، رۆژئاوای کوردستان و هەنگاوەکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان تاوتوێ کران.