لە بۆکان چوار کەس بە رووداوی هاتووچۆ گیانیان لەدەستدا

19-10-2025
پەیمان محەممەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

لە 24 کاژێری رابردوودا بەهۆی سێ رووداوی هاتووچۆوە لە بۆکانی پارێزگای ورمێ، چوار کەس گیانیان لەدەستدا. بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانیی شارەکە دەڵێت، یەکێکیان قوتابییەکی تەمەن 16 ساڵانە.
 
یەکێک لە رووداوەکان پاشنیوەڕۆی رۆژی شەممە 18-10-2025 لەسەر رێگەی بۆکان - میاندواوی سەر بە پارێزگای ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستان لەنێوان دوو ئۆتۆمبێلی تایبەت لە جۆری سەمەند روویداوە.
 
رەسووڵ مەعرووفی، بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانیی بۆکان رایگەیاند، بەهۆی پێکدادانەکەوە هەردوو شۆفێر دەستبەجێ گیانیان لەدەستداوە.
 
وەک بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانیی بۆکان دەڵێت، لە رووداوێکی هاتووچۆی دیکەدا، ماتۆڕسکیلێک خۆی بە قوتابییەکی تەمەن 16 ساڵاندا کێشاوە و بەهۆی سەختیی برینەکانیەوە، قوتابییەکە گیانی لەدەستداوە.
 
هاوکات رەسووڵ مەعرووفی ئاماژەی بەوەش کرد، هەر لە بۆکان، ئۆتۆمبێلێک لە جۆری سایپا، خۆی بە پیاوێکی تەمەن 60 ساڵدا کێشاوە کە دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانە، گیانی لەدەستداوە.
 
بەگوێرەی ئاماری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دادپزیشکیی ورمێ، لە 21-03-2025ـەوە تاوەکو 21-07-2025، واتە لە چوار مانگدا، 241 کەس لەو پارێزگایە بە رووداوی هاتووچۆ گیانیان لەدەستداوە و سێ هەزار و 942 کەسی دیکەش بریندار بوون.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەیەک لە بەرنامەی پاشیڤی رووداو

پاشیڤی رووداو؛ "کۆمێنت بنووسە و خەڵات ببەرەوە"

بە ئامادەبوونی ژمارەیەک میوانی تایبەت، ئەڵقەیەکی دیکەی بەرنامەی (پاشیڤی رووداو) پێشکێشکرا و دیارییەکی دیکە بەخشرایە یەکێک لەو کەسانەی زۆرترین کۆمێنتی بۆ پۆستەکانی رووداو کردبوو.