شەش سەرۆکی شارەوانیی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین گۆڕدران

19-10-2025
پەیمان محەممەد
دیمەنێکی گشتیی رانیە
دیمەنێکی گشتیی رانیە
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین ژمارەیەک سەرۆکی شارەوانیی نوێ بەوەکالەت دەستبەکاربوون. گۆڕانکارییەکان بە فەرمانی وەزاری و واژۆی ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان کراون و فەرمانەکە ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی راپەڕین کراوە و لە 14ـی تشرینی یەکەم خراوەتە واری جێبەجێکردنەوە.
 
ئەمڕۆ یەکشەممە، 19-10-2025، رێباز پیرۆت، بەڕێوەبەری گشتیی شارەوانییەكانی ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا ئاڵوگۆڕی لە پۆستی سەرۆکایەتیی شەش شارەوانیی سنووری ئیدارەکەی راگەیاند.
 
بەگوتەی رێباز پیرۆت، ئارام محەممەد لە پۆستی سەرۆکی شارەوانیی قەڵادزێ بەخشراوە و بەختیار ئەحمەد کە پێشتر سەرۆکی شارەوانیی هەڵشۆ بوو، بەوەکالەت شوێنی گرتووەتەوە. 
 
بەڕێوەبەری گشتیی شارەوانییەكانی ئیدارەکە ئاماژەی بەوە کرد، سەفا محەممەد ئەحمەد وەک سەرۆکی شارەوانیی هەڵشۆ بەوەکالەت، لە شوێنی بەختیار ئەحمەد دەستبەکار بووە. 
 
بە گوێرەی گۆڕانکارییەکان، لە ژاراوەش ئیسماعیل عوسمان لە شوێنی رێزان خدر، کراوەتە سەرۆکی شارەوانیی ناحیەکە بەوەکالەت. 
 
رێباز پیرۆت ئاماژەی بە ناحیەی چوارقوڕنە کرد و گوتی، حەسەن زرار لە پۆستی سەرۆکی شارەوانیی ناحیەکە بەخشراوە و ئاودێر محەممەد رەسووڵ بەوەکالەت شوێنی گرتووەتەوە.
 
بەڕێوەبەری گشتیی شارەوانییەكانی راپەڕین دەڵێت، سیروان محەممەد وەک سەرۆکی شارەوانیی سەرکەپکان بەوەکالەت، لە شوێنی مەولوود حەمد ئەحمەد دەستبەکار بووە.
 
هاوکات رەمزی خالید وەک سەرۆکی شارەوانیی حاجیاوا بەوەکالەت، شوێنی سوارە فەتاح، سەرۆکی پێشووی شارەوانییەکەی گرتووەتەوە.
 
بەڕێوەبەری گشتیی شارەوانییەكانی ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین ئەوەشی خستەڕوو، گۆڕانکارییەکان لە چوارچێوەی سیاسەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانن لە کابینەی حکومەتدا.
 
گۆڕانکارییەکان بە فەرمانی وەزاری و واژۆی ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری حکومەتی هەرێمی کوردستان کراون و فەرمانەکە ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی راپەڕین کراوە کە لە 14ـی تشرینی یەکەم خراوەتە بواری جێبەجێکردنەوە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 دیمەنێکی سەنتەری شاری ئاکرێ. وێنە: بڵند تاهیر- رووداو

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ: پێویستمان بە 7000 پارچە زەوییە بۆ دابەشکردن

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ رایدەگەیێنێت، رێکارەکانی دابەشکردنی زەوی دەستیپێکردووە و لە قۆناخی یەکەمدا دوو هەزار و 500 پارچە زەوی ئامادەیە. دەشڵێت، بە بڕیارێکی وەزارەتی شارەوانی، دروستکردنی خانوو لە 22 گوند راگیراوە.