شارەوانییەکان فلێکس و پۆستەری کەوتووی شەقامەکان فڕێ دەدەن

19-10-2025
سۆلین حەمەدەمین
سۆلین حەمەدەمین
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

زیاتر لە دوو هەفتەیە بانگەشەی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق دەستیپێکردووە، شارەوانیی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان دەڵێن: "هەر فلێکسێک بکەوێتە سەر شەقامەکان و رێگری لە هاتووچۆی خەڵک بکات، فڕێ دەدرێت." 
 
بەگوێرەی رێنوێنییەکانی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، بە هاوئاهەنگی لەگەڵ شارەوانی و لایەنە پەیوەندیدارەکان، ئەو شوێنانە دیاری کراون پۆستەری بانگەشەی هەڵبژاردنی تێدا هەڵدەواسرێت.
 
رۆژی یەکشەممە، 19ی تشرینی یەکەمی 2025، ژیار جەلال، بەڕێوەبەری ژینگەی هەولێر بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "لیژنەکانمان هەموو رۆژێک بەنێو شەقام و شوێنە گشتییەکاندا دەگەڕێن، هەر فلێکسێک رێگەی گرتبێت و دڕابێت فڕێ دەدرێت، بۆیە پێویستە بەربژێران فلێکسەکان لە شوێنی گونجاو هەڵبواسن و ئاگاداریان بن، تاوەکو ئێستا چەندین فلێکسی کەوتوو فڕێدراون و بەردەوامیش دەبن."
 
هەفتەی رابردوو، شارەوانیی سلێمانی لایەن و لیستەکانی ئاگادارکردەوە، ئەو پۆستەر و فلێکسانە هەڵبگرن کە بەهۆی رەشەباوە کەوتوون.
 
زەردەشت رەفیق، گوتەبێژی شارەوانیی سلێمانی بە رووداوی راگەیاند: "تەنیا یەک جار بەهۆی رەشەباوە بەربژێر و لیستەکانمان ئاگادارکردووەتەوە، بەڵام لەمەودوا ئەو فلێکس و ئاڵایانەی دەکەونە سەر شەقام و کۆڵانەکان فڕێ دەدرێن و هەڵدەگیرێنەوە، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ شتێکی وا تۆمار نەکراوە."
 
136 بەربژێری تاک و نێو لیستەکان لە سنووری پارێزگای سلێمانی رکابەری لەسەر بەدەستهێنانی 17 کورسیی پشکی ئەو پارێزگایە بۆ پەرلەمانی عێراق دەکەن.
 
لە دهۆکیش شێروان حوسێن، بەرپرسی راگەیاندنی شارەوانیی پارێزگاکە بە رووداوی راگەیاند: "ئەو فڵێکسانەی نەشکاون هەڵیان دەگرینەوە، فڕێیان نادەین و لە کۆگاکانی شارەوانیی دایاندەنێین، تاوەکو خاوەنەکانیان بێن و هەڵیبواسنەوە، بەڵام ئەوانەی کەڵکیان نەماوە و زێدەڕۆییان تێدایە، فڕێ دەدرێن."
 

 

 

 
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 وێنەکە لە بەنامەکەوە وەرگیراوە

بەرپرسیاری رەمەزان؛ باوکی 3 منداڵ بە یەک قاچەوە قوتوو و کارتۆن کۆدەکاتەوە

خۆشناو عەبدولڕەزاق، گەنجێکی تەمەن 25 ساڵی کەمئەندامە لە هەولێر، کە بە یەک قاچەوە ناچارە کارتۆن و قوتووی بەتاڵ کۆبکاتەوە بۆ ئەوەی بژێوی ژیانی خێزانە پێنج کەسییەکەی دابین بکات. ئەو رۆژانە کەمتر لە 5 هەزار دیناری دەستدەکەوێت، لە کاتێکدا مانگانە 200 هەزار دینار کرێی خانووەکەی دەدات.