رووداو دیجیتاڵ
بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 4.4 پلەی رێختەر لە پارێزگای سێواسی باکووری کوردستان روویدا.
سهرۆكایهتیی بەڕێوەبردنی كارهسات و باری لهناكاوی تورکیا - ئافاد بڵاویکردەوە، کاژێر 01:27 خولەکی بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە، 20ـی کانوونی دووەمی 2024، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 4.4 پلەی رێختەر لە سنووری شارۆچکەی گورون سەر بە پارێزگای سێواس روویدا.
بەگوێرەی راگەیێندراوەکەی ئافاد، بوومەلەرزەکە بە قووڵایی 5.33 کم تۆمارکراوە و تاوەکو ئێستاش هیچ زانیارییەک لەبارەی زیانەکانی بڵاونەبوونەتەوە.
دەزگای ئافاد دەڵێت، لە بوومەلەرزە بەهێزەکەی رۆژی 6ی شوباتەوە 44 هەزار و 85 بوومەلەرزە و پاشلەرزە روویانداوە کە 14یان 6 پلە و 77یان 5 پلە بوون.
کاژێر 04:17 خولەکی بەرەبەیانی رۆژی 6ی شوباتی 2023، بوومەلەرزەیەک بەگوڕی 7.7 پلەی رێختەر کە چەقەکەی مەرەشی باکووری کوردستان بوو، 11 پارێزگای تورکیا و باکووری کوردستانی هەژاند. بەگوێرەی ئامارە فەرمییەکان، 50 هەزار و 783 کەس لە باکووری کوردستان و تورکیا گیانیان لەدەستدا و زیاتر لە 107 هەزار 204 کەسی دیکە برینداربوون.
بوومەلەرزەکە کاریگەری گەورەیشی لەسەر رۆژئاوای کوردستان و بەشێکی سووریا هەبوو، بە تایبەتی هەرێمی عەفرینی رۆژئاوای کوردستان.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ