هەپەگە ناسنامه‌ی دوو گەریلا ئاشكرا ده‌كات و دەڵێت لە هێرشەکەی سنووری دهۆک گیانیان لەدەستداوە

20-01-2024
هێمن عەساف
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
فەرماندەیی هێزەکانی پاراستنی گەل - هەپەگە، ناسنامه‌ی دوو گەریلای پارتی کرێکارانی کوردستان - پەکەکە ئاشكرا ده‌كات و دەڵێت، لە شه‌ڕ و پێكدادانەکەی گەریلاکان لەگەڵ سەربازانی تورکیا لە بنکەی سەربازی لە ناوچەی زاپ لە هەرێمی کوردستان گیانیان لەدەستداوە.
 
ناوەندی راگەیاندن و چاپه‌مه‌نیی هێزەکانی پاراستنی گەل - هەپەگە ناسنامەی دوو گەریلای بڵاوکردەوە و دەڵێت، لە رۆژی 12ـی مانگدا و لە هێرشەکەی گەریلاکان بۆ سەر سەربازگەی سوپای تورکیا لە ناوچەی زاپ لە هەرێمی کوردستان گیانیان لەدەستداوە. 
 
ناسنامەی گەریلاکان بەمشێوەیەیە؛ سەفا ئاڵتونئای ناسراو بە سەرخوەبوون سەرهاد کە لەدایکبووی ئاگری باکووری کوردستان و رۆنیجان حەمۆ ناسراو بە رزگار چاوڕەش کە لەدایکبووی کۆبانێی رۆژئاوای کوردستان بوون. 
 
هاوکات ناوەندی چاپەمەنی و راگەیاندنی هەپەگە لە گرتەڤیدیۆیەکدا دیمەنی بەشێک لە شەڕ و پێکدادانەکانی گەریلاکان و هێرشکردنە سەر بنکەی سەربازی هێزەکانی تورکیای لە ناوچەی زاپ بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، هێرشەکە لە سێ قۆڵەوە ئەنجامدرا و تێیدا لانیکەم 61 سەرباز کوژران و چوار سەربازیش بە سەختی بریندار بوون. 
 
هەرچی سوپای تورکیایە، رۆژی 12ـی مانگ لە رێگەی وەزارەتی بەرگرییەوە سێ راگەیێندراوی یەک لەدوای یەکی بڵاوکردەوە و لە دوایین راگەیێندراودا باسی لە کوژرانی نۆ سەرباز و برینداربوونی چوار سەربازی دیکە و گیانلەدەستدانی 12 گەریلا کردووە. 
 
دوای ئەو شەڕە، سوپای تورکیا دەستی بە بۆردوومانی چڕی پێگەکانی پەکەکە لە هەرێمی کوردستان و ژمارەیەک ئامانج لە رۆژئاوای کوردستان کرد و بەگوێرەی وەزارەتی بەرگری، لە ئەنجامی هێرشە ئاسمانییەکان 95 گەریلا و شەڕڤان گیانیان لەدەستدا. 
 
بۆردوومانەکان زیانی گەورەیان بە کەرتە جیاوازەکانی رۆژئاوای کوردستان گەیاندووە. 
 
ئەم شەڕ و پێکدادانە لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنێکدایە تورکیا ناوی ناوە چنگ- قوفڵ کە بەرەبەیانی رۆژی 18ـی نیسانی 2022 لە ناوچەکانی ئاڤاشین، مەتین و زاپ لە خاکی هەرێمی کوردستان بۆ سەر پێگەکانی پەکەکە دەستیپێکرد.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بەرنامەی لەگەڵ رەنج.

ژەهرێک بەناوی جوانییەوە؛ "ماکیاژی خراپ دەبێتە هۆی شێرپەنجە و نابینایی"

لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستاندا، بەهۆی کەمی چاودێری یان زۆریی خواست، جۆرەها ماکیاژی ساختە (Copy) بڵاوبوونەتەوە کە مادەی مەترسیداریان تێدایە. ئەم مادانە نەک تەنیا زیان بە پێست دەگەیەنن، بەڵکو لە رێگەی کونیلەکانەوە دەچنە ناو خوێنیشەوە؛ دەبنە هۆی پەڵە و شێرپەنجەی پێست، سووربوونەوەی پێست هەروەها زیان بە خانمی دووگیانیش دەگەیەنن.