رووداو دیجیتاڵ
لە گۆڕەپانی سەید رەزا لە ناوەندی شاری دێرسیم، سەرەڕای بەردەوامیی بارینی بەفر، هەزاران هاونیشتمانی بەشدارییان لە رێوڕەسمی پێشوازیکردن لە نەورۆز کرد.
فاتیح محەممەد مەچئۆغڵو، سەرۆکی شارەوانیی دێرسیم مەشخەڵی نەورۆزی کردەوە. دێرسیمییەکان بە شایی و هەڵپەڕکێی کوردی نەورۆزیان پیرۆز کرد. عەلیجان ئۆنلو، پەرلەمانتاری هەدەپە هیوای دەخوازێت ئەم نەورۆزە کۆتاییهاتنی چەوساندنەوەی گەلی کورد بێت.
ئەم ئاهەنگە لە کاتێکدایە کە رۆژی هەینی پارێزگای دێرسیم زنجیرەیەک سنووردارکردنی بۆ یادەکانی نەورۆز بڵاوکردەوە؛ ساڵانە لەگەڵ نزیکبوونەوەی جەژنی نەورۆز، لە زۆر شوێن پۆلیس گوشار دروستدەکات تاوەکو ئاهەنگ و رێوڕەسمەکان بە قەرەباڵخی بەڕێوەنەچن.
سەرەڕای ئەوەش، بەشداریکردنی هاونیشتمانیان لە ئاهەنگەکانی نەورۆز لە ئاستێکی بەرزدایە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ