کوردستان
وێنەیەکی کاتی راکێشانی تیروپشک بۆ ریزبەندیی بەربژێرەکان لە هەڵبژاردنی 2021ـی پەرلەمانی عێراق، وێنە: نەتەوە یەکگرتووەکان/عێراق
رووداو دیجیتاڵ
ئەنجوومەنی کۆمیسیاران، رێکاری بەڕێوەچوونی تیروپشکی ژمارەی هاوپەیمانی و پارتە سیاسییەکان و بەربژێری تاک بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان پەسند دەکات و هەفتەی داهاتوو تیروپشکەکە دەکات.
جومانە غەلای، گوتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، رۆژی چوارشەممە 20ـی ئاداری 2024، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، ئەنجوومەنی کۆمیسیاران رێکاری تیروپشکی ژمارەی هاوپەیمانی و پارتە سیاسییەکان و بەربژێری تاکی بۆ هەڵبژاردنی 2024ـی پەرلەمانی هەرێمی کوردستانی پەسندکرد.
جومانە غەلای دەڵێت، کۆمیسیۆن لیژنەیەکی بە سەرۆکایەتی موهەند فازڵ عەباس، یاریدەدەری سەرۆکی ئیدارەی هەڵبژاردن بۆ کاروباری هونەری و ئەندامێتی ژمارەیەک بەڕێوەبەری بەش و هۆبەکانی کۆمیسیۆن پێکهێنا، کە بەرپرسە لە رێکاری لۆجستی و دارایی بۆ رۆژی بەڕێوەچوونی تیروپشەکەکە.
گوتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئاشکرایکرد، کۆمیسیۆن رۆژی 27ـی ئادار لە شاری هەولێر تیروپشکەکە بەشێوەیەکی ئاشکرا دەکات، ژمارەکە لە 101 بۆ سەرەوە دەستپێدەکات، دوو ئامێر بۆ تیروپشەکە بەکاردێن، یەکێکان بۆ تۆپەکانە کە ناوی هاوپەیمانی و پارت و بەربژێری تاکی تێدایە، ئامێرەکەی دیکە تایبەتە بە ژمارەکان کە لە 101ـەوە بۆ سەرەوە دەستپێدەکات، ژمارەی تۆپەکان هەمان ژمارەی هاوپەیمانی و پارت و بەربژێری تاک دەبن.
رۆژی 3ـی ئاداری 2024، نێچيرڤان بارزانى، سهرۆكى ههرێمى كوردستان فهرمانى ههرێمی بۆ دياريكردنى رۆژى ههڵبژاردنى پهرلهمانى كوردستان واژۆ كرد کە رۆژى 10-6-2024ـە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ