رووداو دیجیتاڵ
گوتەبێژی هاتووچۆی سلێمانی دەڵێت، بەهۆی ئاهەنگەکانی نەورۆزەوە لە شەقامی سالم (سەهۆڵەکە)، لە کاژێر 05:00ی ئێوارەوە بەشێکی شەقامەکە بەڕووی هاتووچۆی ئۆتۆمبێلدا دادەخەن.
بەهمەن عەبدوڵڵا، گوتەبێژی هاتووچۆی سلێمانی ئەمڕۆ چوارشەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "کاژێر 05:00 بۆ 11:00ی شەو، لە گۆڕەپانی ئەندازیارانەوە تاوەکو بەردەم باخی گشتی، شەقامەکە بەڕووی ئۆتۆمبێلدا بەربەست دەکرێت، ئەگەر ئاهەنگەکان درێژەیان کێشا، کاتەکەی درێژ دەکرێتەوە."
ئەو شوێنەی دادەخرێت بەشێکی سەرەکیی ئەو شەقامەی سلێمانییە، کە بە سەهۆڵەکە ناسراوە و لە بۆنەکاندا جگە لە دانیشتووانی شارەکە، هەزاران هاونیشتمانیی شارەکانی دیکە و گەشتیارانیش سەردانی دەکەن.
لە سلێمانی جگە لە شەقامی سالم، لە گردی مامەیارە و گۆیژەش چەند رێوڕەسمێک بەڕێوەدەبرێن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ